Articles

ته‌وبه‌كردن وگه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌





] kurdish – كوردی – كردي [





پشتیوان سابیر عه‌زیز





2013 - 1434





التوبة والرجوع إلى الله تعالى





« باللغة الكردية »





بشتيوان صابر عزيز





2013 - 1434





ته‌وبه‌كردن وگه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌





خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ▬ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ♂ [النور: من الآية31].





واته: هه‌مووتان ته‌وبه‌ بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوا ئه‌ی ئیمان داره‌کان تا ڕزگار و سه‌رکه‌وتوو بن.





عن الأعز بن يسار المزني رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( يا أيها الناس، توبوا إلى الله واستغفروه ، فإني أتوب في اليوم مائة مرة)) [ رواه مسلم].





واته: له‌ الأعز كوری یساری ئه‌لموزه‌نی (خوای لێ ڕازی بێت) وتی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ئه‌ی خه‌ڵكینه‌ ته‌وبه‌ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆلای خوا، من خۆم له‌ ڕۆژێكدا سه‌د جار ته‌وبه‌ ده‌كه‌م له‌ خزمه‌ت خوادا).





ڕاڤه‌:





ته‌وبه‌كردن بریتیه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌‌ له‌ گوناه‌و تاوان بۆ گوێڕایه‌ڵی وبه‌ندایه‌تی خوای گه‌وره‌.





وه‌هه‌ر مرۆڤێك ته‌وبه‌ بكات وبگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ دوو سوودی بۆی هه‌یه‌:





یه‌كه‌م: فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی جێبه‌جێ كردوه‌، وه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی هه‌موو چاكه‌‌ وپه‌خته‌وه‌ریه‌كی دونیا ودواڕۆژی تێدایه‌.





دووه‌م: به‌ده‌ستهێنانی شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له‌ ڕۆژێكدا سه‌د جار ته‌وبه‌ی ده‌كرد.



Recent Posts

تفسير الآية { قل إن ك ...

تفسير الآية { قل إن كنتم تحبون الله فاتبعوني}  

به‌خته‌وه‌رى راسته‌قی ...

به‌خته‌وه‌رى راسته‌قینه

مافى ئافره‌ت له‌ ئیسل ...

مافى ئافره‌ت له‌ ئیسلام به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ ئایینه‌کانی تر

زانست وزانیاری ( العل ...

زانست وزانیاری ( العلم ) له ئیسلامدا