1- ئیبن عومه‌ر:
شه‌عبـی ده‌ڵێ: ئیبن عومه‌ر له مه‌ككه‌دا بوو كه بیستى ئیمام حوسه‌ین به‌ره‌و كوفه به‌ڕێ كه‌وتووه، به ئه‌ندازه‌ى سێ شه‌و به ئهسبهكهیهوه به‌دوایدا رۆیشت تا پێی گه‌یشت، پرسیارى لێكرد‌و پێی وت: ئه‌ى حوسه‌ین بۆ كوێ ده‌ڕۆی.؟ ئیمام وتى: بۆ عێراق.! وه سه‌رجه‌م ئه‌و نامانه‌ى كه ئه‌هلى كوفه بۆیان ناردبوو پیشانى ئیبن عومه‌رى دا‌و وتى: ئه‌وه هه‌موو نامه‌ى ئه‌هلى عێراقه بۆیان ناردووم و به‌یعه‌تیان پێداوم.! ئیبن عومه‌ر وتى: ئه‌ى حوسه‌ین مهڕۆو بگه‌ڕێوه، وه به چه‌ندین فه‌رمووده‌ى پَغهمبهرى خوا صلى الله عليه وسلم ئاگادارى كرده‌وه، به‌ڵام ئیمام حوسه‌ین هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر ڕه‌ئی خۆیی و پاشگه‌ز نه‌بوویه‌وه، پاشان ئیبن عومه‌ر باوه‌شی پیاكردو خواحافیزى لێكرد‌و ده‌ستى به گریان كرد‌و فه‌رمووى ده‌تده‌مه ده‌ستى خوا به ئه‌مانه‌ت له هه‌ر كوشتنێك.!
2- عه‌بدوڵڵاى كوڕی زوبه‌یر:
ڕووى كرده ئیمامى حوسه‌ین و پێی وت: بۆ كوێ ده‌ڕۆی.؟ ده‌ڕۆی بۆلاى قه‌ومێك كه باوكتیان كوشت و تانه‌و ته‌شه‌ریان له براكه‌تدا.؟ دوباره‌ى كرده‌وه‌و وتى مه‌ڕۆ.! به‌ڵام ئیمام حوسه‌ین هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر رۆشتنهكهى.!
3- ئه‌بو سه‌عیدى خودرى:
ڕووى كرده ئیمام حوسه‌ین و پێی وت: ئه‌ى باوكى عه‌بدوڵڵا من له ئامۆژگاریكارانم بۆت، وه من دڵسۆز‌و خه‌مخۆری تۆم، ئاگادارم كه ئه‌هلى عێراق نامه‌یان بۆ ناردوویی و داوات لێ ده‌كه‌ن بچی بۆلایان، به‌ڵام من پێت ده‌ڵێم مه‌ڕۆ، چونكه له باوكتم بیستووه "واته: ئیمامى عه‌لى " سه‌باره‌ت به ئه‌هلى كوفه چی وتووه، وتویهتى: (والله لقد مللتهم وأبغضتهم، وملوني وأبغضوني، ومایكون منهم وفاء قط.... الخ)، واته: سوێند به‌خوا ئه‌هلى كوفه ماندووم كردن و وه ڕقیشم لێیان ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌وان منیان ماندوو كرد‌و ڕقیشیان له من ده‌بێته‌وه، وه هه‌رگیز وه‌فا له‌وان ناوه‌شێته‌وه...هتد..
ئیمامى حوسه‌ین گه‌یشته قادسیه
پاشان هه‌واڵى كوشتنى موسلیمى كوڕی عه‌قیل گه‌یشته ئیمامى حوسه‌ین له ڕێی عومه‌رى كوڕی سه‌عد ئه‌وكه‌سه‌ى كه موسلیم وه‌سیه‌تى بۆ كرد‌و ناردى بۆلاى ئیمامى حوسه‌ین، دواتر ئیمامى حوسه‌ین ڕووى كرده كوڕانى موسلیمى كوڕی عه‌قیل و پێی وتن كه ده‌بێت ئێوه بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وانیش وتیان سوێند به‌خوا هه‌رگیز ناگه‌رێینه‌وه تا تۆڵه‌ى باوكمان وه‌رنه‌گرینه‌وه، ئیتر ئیمامى حوسه‌ین وازی لێهێنان، پاشان كه عوبه‌یدوڵڵاى كوڕی زیاد زانى كه ئیمامى حوسه‌ین ڕوو به كوفه دێ، ئه‌مرى كرد به "حوڕی كوڕی یه‌زیدى تهمیمیى " كه به خۆیی و هه‌زار كه‌سه‌وه بچێت و ڕێ له هاتنى حوسه‌ین بگرێت، ئه‌ویش به خۆیی و 1000 كه‌سه‌وه به ڕِێكهوت و له قادسیه گه‌یشت به ئیمامى حوسه‌ین و یاوه‌رانى، پاشان "حوڕ " ڕووى كرده ئیمام حوسه‌ین و پێی وت: بۆ كوێ ده‌چی ئه‌ى كچه‌زاى پێغه‌مبه‌رى خوا.؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتى: بۆ عێراق.، "حوڕ "یش پێی وت من ئه‌مرت پێ ده‌كه‌م كه بگه‌ڕێیته‌وه، ئه‌گینا خوا به تۆ تاقیمان ده‌كاته‌وه، له كوێوه هاتووى بگه‌رێوه بۆ ئه‌وێ، یان بڕۆ بۆ شام بۆلاى یه‌زید، به‌مه‌رجێك به‌ره‌و كوفه نهیهى.! به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه ئیمامى حوسه‌ین وازى نه‌هێناو له ڕهئیهكهى خۆی په‌شیمان نه‌بوویه‌وه‌و به‌ره‌و كوفه به جوڵه كه‌وت، به‌ڵام "حوڕ " له كێشه‌كه گه‌یشتبوو و ده‌یزانى چی ڕوو ده‌دا، بۆیه هه‌ر ڕێی پێده‌گرت و ده‌یوت: ئه‌ى ئیمام بگه‌ڕێوه‌و به‌ره‌و كوفه مه‌یه.! تا ئیمام حوسه‌ینى توڕه كرد‌و به "حوڕ "ى وت: دایكت ڕۆڵه ڕۆت بۆ بكات رێگه‌م بده با بڕۆم.! "حوڕ "یش ئه‌م قسه‌ى ئیمام حوسه‌ینى پێ ناخۆشبوو وتى: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر بێجگه له‌تۆ له ناو عه‌ره‌بدا هه‌ركه‌س ئه‌م قسه‌یه‌ى به‌رامبه‌رم بكردایه تۆڵه‌م له خۆیی و دایكى ده‌كرده‌وه، به‌ڵام چی بڵێم به‌تۆ ئه‌ى حوسه‌ین كه دایكت سه‌روه‌رى هه‌موو ژنانى دونیایه..
گه‌یشتنى ئیمام حوسه‌ین به كه‌ربه‌لا
ئیمام حوسه‌ین گه‌یشته شوێنێك كه پێی ده‌وترا كه‌ربه‌لا، پرسیاریكرد ئه‌م شوێنه كوێیه.؟ وتیان: ناوى كه‌ربه‌لایه، ئیمام حوسه‌ینیش وتى: (كرب و بلاء)، واته: ناره‌حه‌تیی و به‌ڵاو ناخۆشی.، له‌و كاتانه‌دا جه‌یشی عومه‌رى كوڕی سه‌عدیان پێگه‌یشت كه ژماره‌یان 4000 سه‌رباز ده‌بوو و رێی پێ‌گرتن، وه ئه‌مری پێكردن كه ده‌بێ خۆیی و یاوه‌رانى له‌گه‌ڵ عومه‌رى كوڕی سه‌عد دا بچن بۆ كوفه بۆلاى عوبه‌یدوڵڵاى كوڕی زیاد، به‌ڵام ئیمامى حوسه‌ین ئه‌و داوایه‌ى ره‌تكرده‌وه‌و وتى هه‌رگیز نایه‌م بۆلاى والى كوفه، به‌ڵام كاتێ ئیمام حوسه‌ین بینى كه عومه‌رى كوڕی سه‌عد زۆر سووره له‌سه‌ر رۆشتنى ئیمام حوسه‌ین بۆلاى عوبه‌یدوڵڵاى كوڕی زیاد، سێ پێشنیارى دایه عومه‌رى كوڕی سه‌عد كه یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێ..، یه‌كه‌میان: وازم لێبێنن تا بگه‌رێمه‌وه بۆ مه‌ككه. دووه‌م: یان ده‌ڕۆم بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كه جیهادى لێیه‌و موجاهیدان له‌وێ دژی كافران ده‌جه‌نگن. سێیه‌م: یان ده‌ڕۆم بۆ شام و له‌وێ ده‌ست ده‌خه‌مه ناو ده‌ستى یه‌زید.
عومه‌رى كوڕی سه‌عد پێشنیاره‌كانى پێ باشبوو، وتى به ئیمامى حوسه‌ین: تۆ كه‌سێك بنێره بۆلاى یه‌زید له شام و منیش ده‌گه‌رێمه‌وه بۆلاى عوبه‌یدوڵڵاى كوڕی زیاد بزانم ئه‌و چی ده‌ڵێ، به‌ڵام ئیمامى حوسه‌ین كه‌سى نه‌نارد بۆلاى یه‌زید له شام، ته‌نها عومه‌رى كوڕی سه‌عدى نارد بۆلاى عوبه‌یدوڵڵاى والى كوفه تا بزانێ ئه‌و ڕه‌ئیی و بۆچوونى چۆنه له‌سه‌ر پێشنیاره‌كانى، كاتێك عومه‌رى كوڕی سه‌عد گه‌ڕایه‌وه لاى عوبه‌یدوڵڵاو ئاگادارى كرد له پێشنیاره‌كانى ئیمام حوسه‌ین، عوبه‌یدوڵڵاى كوڕی زیاد زۆرى پێ باشبوو وتى: حوسه‌ین خۆی كامیان هه‌ڵده‌بژێرێ با ههڵیبژێرێ، ئه‌مه هه‌لێكى زێرین بوو بۆ ئیمام حوسه‌ین و یاوه‌رانى، به‌ڵام له‌و كاته‌دا له كۆشكى عوبه‌یدوڵڵا كه‌سێكى لێ‌بوو به‌ناوى "شه‌مر كوڕی زیلجه‌وشه‌ن " وه یه‌كێك بوو له نزیكانى عوبه‌یدوڵڵا، وتى: نه‌خێر هه‌رگیز شتى وانابێت، ده‌بێت حوسه‌ین و یاوه‌رانى بێنه سه‌ر حوكمى عوبه‌یدوڵڵاى كوڕی زیاد، بۆیه عوبه‌یدوڵڵاش به وته‌كه‌ى "شه‌مر " بوغرابوو وتى: به‌ڵێ ده‌بێت حوسه‌ین و یاوه‌رانى بێنه سه‌ر حوكمى من..
عوبه‌یدوڵڵاى كوڕی زیادیش "شهمرى كوڕی زیلجه‌وشه‌ن "ى نارد‌و پێی وت: بڕۆ به حوسه‌ین و دار‌و ده‌سته‌كه‌ى بڵێ ده‌بێ بێنه سه‌ر حوكمى عوبه‌یدوڵڵا، وتیشی به "شه‌مر ": ئه‌گه‌ر عومه‌رى كوڕی سه‌عد كه یه‌كێكبوو له سه‌ركرده‌كانى سوپاى عوبه‌یدوڵڵا، هاوڕات نه‌بوو، خۆت ببه به سه‌ركرده‌ى ئه‌و سوپا 4000 كه‌سه‌یه، پاشان عوبه‌یدوڵڵا عومه‌رى كوڕی سه‌عدى به 4000 كه‌سه‌وه نارد بۆ ناوچه‌ى "ڕه‌ى " و به‌ڵێنى پێدابوو كه بیكاته والى ناوچه‌ى "ڕه‌ی ".
دواتر "شهمرى كوڕی زیلجه‌وشه‌ن " به ڕێكه‌وت و هه‌واڵیش گه‌یشته ئیمامى حوسه‌ین كه هه‌ر ده‌بێت ڕازی بێت به حوكمى عوبه‌یدوڵڵا، ئیمامى حوسه‌ینیش سوێندى خوارد كه هه‌رگیز رازی نابم و ناچمه سه‌ر حوكمى عوبه‌یدوڵڵاى كوڕی زیاد..
ئیمامى حوسه‌ین سوپاكه‌ى كوفه ده‌ترسێنێ به خوا !
ژماره‌ى ئهوكهسانهى له‌گه‌ڵ ئیمامى حوسه‌یندا بوون 72 كه‌س بوون، وه سوپاكه‌ى كوفه‌ش 5000 كه‌س بوو، كاتێك به‌رامبه‌ر به یه‌ك وه‌ستان ئیمامى حوسه‌ین ڕووى كرده سوپاكه‌ى عوبه‌یدوڵڵاى كوڕی زیادو پێی وتن: به خۆتاندا بچنه‌وه‌و زهرزهنشتی نه‌فستان بكه‌ن، ئایا ده‌گونجێ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كه‌سێكى وه‌كو من بكه‌ن.؟! وه من كوڕی كچى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تان بم.؟! وه بێجگه له من له‌سه‌ر ڕووى زه‌ویدا كوڕی كچى پێغه‌مبه‌رێكى تر بوونى نیه،! وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم به من و براكه‌مى وتووه: (هذان سیدا شباب أهل الجنة). رواه الترمذی. وقال الشیخ الالبانى هذا الحدیث صحیح عن طریق روایة حذیفة وابی سعید وغیرهما. واته: ئه‌و دووانه (حه‌سه‌ن و حوسه‌ین) گه‌وره‌و سه‌روه‌رى ئه‌هلى به‌هه‌شتن.
به‌رده‌وام ئیمام حوسه‌ین سوپاكه‌ى كوفهى هه‌ڵده‌نا به‌وه‌ى كه گوێڕایه‌ڵى عوبه‌یدوڵڵاى كوڕی زیاد نه‌كه‌ن و پشتگیرى له ئیمام و یارانى بكه‌ن، ئه‌وه‌بوو 30 كه‌سێك به سه‌رۆكایه‌تى "حوڕى كوڕی یه‌زیدى تهمیمیى " كه له پێشه‌نگى سوپاكه‌ى عوبه‌یدوڵڵاى كوڕی زیاد دا بوون پشتگیری خۆیان بۆ ئیمام و یارانى ده‌ربڕیی و رایگه‌یاند: كه من هه‌رگیز ئاگرو دۆزه‌خ هه‌ڵنابژێرم به‌سه‌ر به‌هه‌شتدا ئه‌گه‌ر لاشه‌م ورد ورد بكه‌ن و بیشم سوتێنن..
پاشان دواى ئه‌وه ئیمامى حوسه‌ین نوێژى نیوه‌ڕۆو عه‌سرى رۆژی پێنجشه‌ممه‌ى ئه‌نجام دا‌و، بۆ هه‌ردوو ده‌سته‌كه ده‌سته‌ى عوبه‌یدوڵڵاى كوڕی زیادو ده‌سته‌كه‌ى لاى خۆیشی پێشنوێژى بۆكردن، ئیمام حوسه‌ین وتى: ئێوه خۆتان ئیمامتان هه‌یه‌و ئێمه‌ش ئیمامى خۆمان، له وه‌ڵامدا پێیان وت: نه‌خێر، به‌ڵكو ئێمه له‌دواى جه‌نابته‌وه نوێژ ده‌كه‌ین، بۆیه له دواى ئیمامى حوسه‌ینه‌وه هه‌ردوو نوێژى نیوه‌ڕۆو عه‌سریان ئه‌نجامدا، به‌ڵام كاتێك كاتى نوێژى مه‌غریب نزیك بوویه‌وه سوپاكه‌ى عوبه‌یدوڵڵا ڕوو به حوسه‌ین و یارانى به ئه‌سپه‌كانیانه‌وه نزیك بوونه‌وه، له‌و كاته‌دا ئیمامى حوسه‌ین به جلوبه‌رگى سه‌ربازییه‌وه خه‌وى لێكهوتبوو، كه ده‌نگه ده‌نگ و پرمه‌ى ئه‌سپه‌كانى بیست، هه‌ستاو زانى كه سوپاكه‌ى عوبه‌یدوڵڵا لێیان نزیك ده‌بنه‌وه، بۆیه ئیمام چه‌ند كه‌سێكى نارد كه قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و بزانن چیان ده‌وێ.؟ بۆیه عه‌باسی كوڕی عه‌لى كوڕی ئه‌بى تالیبى براى ئیمام حوسه‌ین به خۆیی و (20) كه‌سه‌وه رۆشته لایان و قسه‌یان له‌گه‌ڵكردن، ئه‌وانیش له وه‌ڵامدا وتیان: یان ده‌بێ بێنه سه‌ر حوكمى عوبه‌یدوڵڵاى كوڕی زیاد، یان ده‌بێ بجه‌نگن.!
پاشان گه‌ڕانه‌وه‌و هه‌واڵه‌كه‌یان دایه‌وه به ئیمامى حوسه‌ین و ئه‌ویش فه‌رمووى: مۆڵه‌تم بده‌نێ با ئه‌مشه‌و بیرى لێبكهمهوهو نوێژ له‌گه‌ڵ خوداى خۆمدا ئه‌نجام بده‌م، پاشان به‌یانى وه‌ڵامتان لێده‌گێڕمه‌وه، بۆیه به‌رده‌وام ئیمام و یارانى ئه‌و شه‌وه هه‌ر خه‌ریكى ئه‌نجامدانى نوێژ‌و داواى لێخۆش‌بوونیان له‌خودا ده‌كرد. ڕه‌زاو ره‌حمه‌تى خوا له هه‌موویان بێت.
شه‌هیدبوونى ئیمام
له ڕووداوه‌كه‌ى "تهف " له ساڵى (61)ى كۆچیی
له به‌ره‌به‌یانى رۆژی هه‌ینیی رۆژی 10 ى موحه‌ڕه‌مى ساڵی 61ى كۆچیی له خاكى كه‌ربه‌لاى عێراق، جه‌نگ له نێوان هه‌ردوو ده‌سته‌كه‌دا هه‌ڵگیرسا، یارانى ئیمام حوسه‌ین ده‌یانزانى كه له توانایاندا نیه به‌رامبه‌ر به‌و سوپایه‌ى عوبه‌یدوڵڵا بوه‌ستنه‌وه، به‌ڵام ته‌نها ئاره‌زوویان ئه‌وه‌بوو كه له نێوان هه‌ردوو ده‌ستى ئیمام حوسه‌یندا بكوژرێن و هه‌رواش بوو، یه‌ك به یه‌ك له‌به‌ر ده‌ستى ئیمام دا شه‌هید ده‌كران.!! وه هیچ كه‌س نه‌مایه‌وه بێجگه له ئیمام حوسه‌ین خۆیی و كوڕه شیرینه‌كه‌ى به‌ناوى "عه‌لیه بچوك " كه ئه‌ویش نه‌خۆش بوو.
ئه‌و رۆژه تا ئێواره‌كه‌ى ئیمامى حوسه‌ین به‌و شێوه‌یه مایه‌وه‌و كه‌س جورئه‌تى ئه‌وه‌ى نه‌ده‌كرد كه ده‌ستى خوێناوى بكات به كوشتنى كچهزاكهى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى كه "شهمرى كوڕی زیلجه‌وشه‌ن " هاوارى كرد‌و وتى: هاوار بۆ ئێوه، دایكتان رۆڵه ڕۆتان بۆ بكات، چوار ده‌ورى بگرن و بیكوژن، بۆیه هێرشیان كرده سه‌ر ئیمام حوسه‌ین و ئابڵوقه‌یان دا، ئیمامیش وه‌ك شێر ئاسا به شمشێره‌كه‌یه‌وه ده‌هات و ده‌چوو، وه چه‌ند كه‌سێكى له سوپاى غه‌درى كوفه كوشت، به‌ڵام ئازایه‌تى له‌به‌رامبه‌ر زۆرى ژماره‌وه هیچ ده‌ورێك نابینێ.!
دووباره "شه‌مر " هاوارى كرده‌وه‌و وتى: هاوار بۆ ئێوه! چاوه‌ڕوانى چى ده‌كه‌ن؟ بۆیه ئه‌مجاره به‌سه‌ختى هێرشیان كرده سه‌ر ئیمام و شه‌هیدیان كرد، ڕه‌زاى خواى له‌سه‌ر بێت. وه ئه‌و كه‌سه‌ى كه راسته‌وخۆ به‌شدارى له كوشتنى ئیمام حوسه‌یندا كرد "سینانى كوڕی ئه‌نه‌سی نهخهعى " بوو، وه سه‌رى ئیمامى له‌لاشه‌ى كرده‌وه‌و سهرهكهیان برده‌وه بۆ كوفه بۆلاى عوبه‌یدوڵڵاى كوڕی زیاد، له‌وێش عوبه‌یدوڵڵاى نامه‌رد دارێكى به‌ده‌سته‌وه بوو سه‌یرى سه‌رى ئیمام حوسه‌ینى دهكردو داره‌كه‌ى ده‌كرد به‌ناو دهمیاو ده‌یگوت: ئه‌مه باشترین جیهادو خه‌بات بوو.!! له‌و كاته‌دا ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك هه‌ستاو وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك وتى: سوێند به‌خوا خراپترین كارت كرد، بێگومان من پێغه‌مبه‌رم دی كه ناو ده‌مى حوسه‌ینى ماچ ده‌كرد، ئه‌و شوێنه‌ى كه تۆ ئێستا داره‌كه‌ى پیادهكهى.!!
ئه‌وانه‌ى كه له‌گه‌ڵ ئیمام حوسه‌یندا شه‌هید كران
ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌گه‌ڵ ئیمامى حوسه‌یندا شه‌هید كران له ئال و به‌یتى خۆی بریتى بوون له:
- كوڕانى ئیمامى عه‌لى "ره‌زاو ره‌حمه‌تى خواى له‌سه‌ر ": ئیمامى حوسه‌ین، جه‌عفه‌ر، عباس، ئه‌بوبكر، محه‌ممه‌د، عوسمان.
- كوڕانى ئیمام حوسه‌ین: عه‌بدوڵڵا، عه‌لى ئه‌كبه‌ر.
- كوڕانى ئیمامى حه‌سه‌ن: عه‌بدوڵڵا، قاسم، ئه‌بوبه‌كر.
- كوڕانى عه‌قیلى مامى ئیمام حوسه‌ین: جه‌عفه‌ر، عه‌بدوڵڵا، عبدالرحمن، عه‌بدوڵڵاى كوڕی موسلیمى كوڕی عه‌قیل، موسلیمى كوڕی عه‌قیل.
- كوڕانى عه‌بدوڵڵاى كوڕی جه‌عفه‌ر: عه‌ون، محه‌ممه‌د.
نزیكه‌ى 18 كه‌س له ئال و به‌یتى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم شه‌هیدبوون..
ئه‌و ڕیوایهتانهى له‌و باره‌وه وتراون
- ئیبنى عه‌باس "ڕه‌زاى خوایان لێبێت " ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ: له نیوه رۆژێكدا بوو پێغه‌مبه‌رى خودام بینى له خه‌ونمدا، قژی بژو تێك ئاڵۆز‌و تۆزاوى بوو، شوشهیهكى به‌ده‌سته‌وه بوو خوێنى تێدا بوو كه كۆی كردبوویه‌وه، پێم وت: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا صلى الله عليه وسلم ئه‌وه چیه به ده‌سته‌وه.؟ ئه‌ویش فه‌رمووى: ئه‌وه خوێنى حوسه‌ین و هاوهڵانیهتى، له به‌یانیه‌وه خه‌ریكم كۆی ده‌كه‌مه‌وه.. ڕاوى ئه‌م فه‌رمووده‌یه ده‌ڵێ: ئه‌و ڕۆژه‌ى كه ئیبن عه‌باس ئه‌و خه‌ونه‌ى بینیبوو هه‌ر هه‌مان ڕۆژبوو كه ئیمام حوسه‌ین شه‌هید كرابوو. إسناده صحیح.
- ئوممى سه‌له‌مه ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ: گوێم له جننیهكان بوو كه بۆ كوشتنى ئیمامى حوسه‌ین ڕۆڵه ڕۆو گریانیان بوو. سنده ێحیح. فضائل الصحابة/ 2-766 ژماره: 1373.
تۆڵه‌و سزاى دونیا پێش تۆڵه‌و سزاى قیامه‌ت
ئه‌وكه‌سه‌ى كه ئه‌مرى كرد به كوشتنى ئیمام حوسه‌ین عوبه‌یدوڵڵاى كوڕی زیاد بوو، زۆر درێژه‌ى نهكێشاو خواى په‌روه‌ردگار تۆڵه‌ى لێكرده‌وه‌و "موختارى كوڕی ئه‌بی عوبه‌ید " هه‌ستا به كوشتنى عوبه‌یدوڵڵاى كوڕی زیادو سه‌رى لێكرده‌وه. ئه‌مه‌ش تۆڵه‌ى خواى په‌روه‌ردگاربوو له‌و پیاوه‌ى كه هاوكارى زۆری كرد له كوشتنى حوسه‌ینى كوڕی عه‌لیدا ڕه‌زاو ره‌حمه‌تى خوا له هه‌ردووكیان بێت.
ئهوكهسانهى به‌شدارییان كرد له كوشتنی ئیمام حوسه‌یندا
ئه‌وه‌ى كه له كتێبه‌كانى ژیاننامه‌و ناوداراندا بڵاوه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ڕاسته‌وخۆ به‌شدارییان كردووه له شه‌هیدكردنى ئیمام حوسه‌یندا دوو كه‌س بوون: سهنانى كوڕی ئه‌نه‌سی نه‌خعیی و شهمرى كوڕی زیلجه‌وشه‌ن بوون، وه ئه‌وكه‌سه‌ش سه‌رپه‌رشتى كوشتنه‌كه‌ى ئیمام حوسه‌ینى ده‌كرد عوبه‌یدوڵڵاى كوڕی زیاد بوو، وه عوبه‌یدوڵڵاو شه‌مر ئه‌م دوو كه‌سه له یاران و لایه‌نگرانى ئیمامى عه‌لى بوون..
1- عوبه‌یدوڵڵاى كوڕی زیاد: "توسی " له كتێبه‌كه‌یدا به‌هاوكارو دۆستانى ئیمامى عه‌لى داناوه. (رجال الطوسی) لاپه‌ڕه: 54 – تحقیق/ محمد صادق بحرالعلوم.
2- شهمرى كوڕی زیلجه‌وشه‌ن: عه‌لى نمازی شههرهوهردى ده‌ڵێ "شه‌مر " له ڕوداوه‌كه‌ى "صفین "دا له سوپاكه‌ى ئیمامى عه‌لى دا بوو.
وته‌ى كۆتایی
وه‌ك له پێشهكییهكهدا هێمامان پێكرد، كوشتنى ئیمامى حوسه‌ین "ڕه‌زاو ره‌حمه‌تى خواى له‌سه‌ر " له گه‌وره‌ترینى كاره‌ساته‌كان بوو كه به‌سه‌ر موسوڵماناندا هات، وه بێگومانین له‌وه‌ى كه به مه‌زڵومیی و ناڕه‌وایی شه‌هید كرا، بۆیه ئه‌و كاره‌ساته هه‌رگیزاو هه‌رگیز له یاد ناكرێت و په‌ڵه‌یه‌كى ڕه‌شه به نێو چاوانى بكه‌رانیه‌وه.. جا پێویسته ئێمه‌ى نه‌وه‌ى نوێی ئیسلام هه‌میشه له بڵاوكردنه‌وه‌ى بیرودیدى خاوه‌ن ویژدانانه‌و دادگهرانهى ئه‌هلى سووننه‌و جه‌ماعه‌دا بین و خێرابین له گێڕانه‌وه‌ى ڕووداوه‌كان به‌تایبه‌ت له گێڕانه‌وه‌ى ڕووداوێكى وه‌ك ئه‌م مه‌رگه ساته‌ى كه مێژوو هه‌رگیز له یادى ناكات.! خێراكردن و گێڕانه‌وه‌ى ڕووداوه‌كان وه‌ك خۆیی و له‌رێی سه‌رچاوه‌ى درووستى خۆیه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕووداوه زیندووانه‌ى كه ماوه‌یه‌كى زۆریش به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام له دڵی خه‌ڵكیدا هه‌ر نوێ و تازه‌ن و یادیان ده‌كرێته‌وه، پێویستییه‌كى شه‌رعییه به‌سه‌ر شانى هه‌موو موسوڵمانێكى خاوه‌ن ویژدان و فه‌همى درووست و ێحیح، به‌تایبه‌تى مێژووى نه‌وه‌ى پێشینان كه به‌پاكترین و ڕێزداترین سه‌رده‌مى زێڕین ناوزه‌د كراوه‌و ده‌بێ وه‌ك خۆی بێ زیادو كه‌م و بێ زیاده‌ڕه‌ویی ئه‌و مێژووه باس بكه‌ین..
ئه‌هلى سووننه‌و جه‌ماعه زۆر به‌ڕوونیی و بێ پێچ و په‌نا ده‌ڵێن: به‌ڵێ هه‌ندێك له‌و هاوه‌ڵه به‌رێزانه‌ى پێغه‌مبه‌رى ئازیز صلى الله عليه وسلم له كاتى بوونى پێغه‌مبه‌رداو به‌تایبه‌تى له‌دواى وه‌فاتى ئه‌ویش تووشی هه‌ڵه هاتوون، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵه‌كردنه نه‌بۆته هۆی ساردبوونه‌وه‌یان له‌وه‌ى كه سووربن له‌سه‌ر خۆبه‌خشین له ڕێی كه‌لیمه‌ى یه‌كتاپه‌رستیدا، یان له ڕێی بانگه‌واز بۆ ئایینى ڕاست و درووستى باپیره‌مان ئیبراهیم عليه السلام، پاشان بانگه‌وازو كۆچ و جیهادى یارانى پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌رو دوور كه‌وتنه‌وه‌یان له زێدى باو‌و باپیران و ژن و منداڵیان و هه‌روه‌ها به‌رگریكردنیان به ماڵ و گیانیان له خۆشه‌ویسته‌كه‌یان "موحه‌ممه‌د " صلى الله عليه وسلم، وا ده‌كات كه ئه‌م هه‌ڵانه‌ى ئه‌وان توشی هاتوون له ماوه‌ى ژیانیاندا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو چاكانه‌ى كه كردوویانه وه‌ك دڵۆپه ئاوێك وایه له‌به‌رامبه‌ر ده‌ریایه‌كه‌وه..
بۆیه زۆر پێویسته گێڕانه‌وه‌ى مێژوو وه‌ك خۆی ئه‌گه‌رچی هه‌ڵه‌ش بووبێت له زۆر بوار‌و هه‌ڵوێستدا، وه‌ك باسمان كرد شاردنه‌وه‌ى هه‌ندێ له مێژووى پێشینان، یان گوێ پێنهدانیى و واز لێهێنانى بۆ خه‌ڵكانێكى دى، ئه‌مه زه‌ره‌رى زۆرتر ده‌داو شێواندى مێژوویشی به دوادا دێ و ڕێخۆشكردنیشه بۆ هه‌ندێ دڵ نه‌خۆش و نانخۆر به‌سه‌ر دینه‌وه كه هه‌زارو یه‌ك قیل و قال له‌ملاو له‌ولاوه بێنن و به ویستى خۆیان كه‌م و زیادى بۆ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ته‌نها هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌م ده‌رگا كردنه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵكانى دی كه خۆیان بكه‌نه خاوه‌ن ماڵ و ئه‌هلى سووننه‌و جه‌ماعه‌ش به میوان و بێگانه.!!
له‌م كاره‌ساته گه‌وره‌یه‌ى ئیمامى حوسه‌ینیشدا ده‌ڵێین: خوزگا ئیمامى حوسه‌ین له مه‌ككه دهرنهچووبایهو به گوێی هاوهڵانى به‌رێزى وه‌ك: ئیبن عه‌باس و ئیبن عومه‌رو ئه‌بو سه‌عیدى خودریی و..هتدى، بكردایه، ئیتر ئه‌و هه‌موو خوێنه ناحه‌قیه نهدهڕژاو خۆشه‌ویسترین و به‌ڕێزترین كه‌سی ڕووى سه‌ر زه‌وى به‌و شێوه‌یه شه‌هید نه‌ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌مه قه‌ده‌ره‌و لاى خواى په‌روه‌ردگار نووسراوه‌و لادان له كارێكیش خواى په‌روه‌ردگار نووسیبێتى مه‌حاڵه‌و نه‌گونجاوه، هه‌ر بۆیه زێده ڕۆییش له گێڕانه‌وه‌ى ئه‌م ڕووداوه‌دا ناڕه‌واو حه‌رامه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێ پێ نه‌دراوه، چونكه هه‌رگیز كوشتنى ئیمامى حوسه‌ین "ڕه‌زاو ره‌حمه‌تى خواى لێبێت " له كوشتنى پێغه‌مبه‌ران گه‌وره‌تر نیه‌و نه‌بووه، مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر "یه‌حیاى كوڕى زه‌كه‌ریا " عليه السلام سه‌رى له ڕێى دژایه‌تى تاغوتاندا نه‌ڕۆیی و شه‌هید كرا،؟ هه‌روه‌ها ئیمامانى وه‌ك: عومه‌رو عوسمان و عه‌لیی، هه‌موو ئه‌مانه شه‌هید نه‌كران،؟ بۆیه هه‌رگیز ئیمامى حوسه‌ین گه‌وره‌تر نه‌بووه له‌مانه‌و ڕه‌وا نیه بۆ هیچ مرۆڤێك له كاتى گێرانه‌وه‌ى مێژووى مه‌رگه‌ساتى ئیمامى حوسه‌یندا زێده ڕه‌وی بكات له هیچ شتێكیدا..
وصلى الله وسلم على سیدنا محمد وعلى آله وصحبه..
سه‌رچاوه مێژووییه‌كان:
- حقبه من التأریخ ما بین وفاة النبي صلى الله عليه وسلم إلى مقتل ا‌لحسین رضي الله عنه سنة 61 الهجریة.
تألیف: عثمان بن محمد الخمیس