كاره‌ساتى شه‌هید كردنى ئیمام حوسه‌ین
] kurdish – كوردی – كردي [
عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز
2011 - 1432
﴿ حادثة مقتل الحسين رضي الله عنه ﴾
« باللغة الكردية »
عرفان أحمد كاكه محمود
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2011 - 1432
كاره‌ساتى شه‌هید كردنى ئیمام حوسه‌ین
له ژێر رۆشنایی دیدو بۆچوونى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌دا
الحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه..
بێگومان كاروبارى مێژوو و گێڕانه‌وه‌ى مێژووى گه‌لان و پێشینان، گرنگی تایبه‌تى خۆی هه‌یه له ژیانى گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كاندا، مێژووى هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ڵگه‌یه لهسهربوونى ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه، هه‌ر مێژووه كه په‌یڕه‌وو ڕێڕه‌وو ڕابووردوو داهاتووی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه دیارى ده‌كات، وه هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك بیه‌وێ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و سه‌ركردایه‌تیكردنى گه‌له‌كه‌ى پێ هه‌ڵگرێت، ده‌بێت هه‌ر ڕووداوه‌كانى پێش و پاشی خۆی به‌یه‌كه‌وه گرێ بدات و شیكردنه‌وه‌ى وردى بۆبكات، بۆ ئه‌وه‌ى خاڵه لاواز‌و به‌هێزه‌كانى له یه‌ك جیا بكاته‌وه‌و به‌ردى بناغه‌ى داهاتووى خۆی له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كى ساغ و درووست دابمه‌زرێنێت..
له ڕاستیدا كاره‌ساتى شه‌هیدكردنى ئیمام حوسه‌ین له گه‌وره‌ترین كاره‌ساته‌كانه كه تووشی مێژووى موسوڵمانان بوو، چونكه له‌و كاته‌دا بێجگه له ئیمامى حوسه‌ین له‌سه‌ر ڕووى زه‌ویدا كوڕی كچی پێغه‌مبه‌رێكى تر بوونى نه‌بوو، وه به‌راستى به مه‌زڵومى شه‌هید كرا‌و كوشتنه‌كه‌شی به نیسبه‌ت موسوڵمانانى هه‌مووى گۆى زه‌وى كاره‌سات بوو، به‌ڵام به‌نیسبه‌ت ئیمام حوسه‌ینه‌وه خۆی، پله‌ى شه‌هاده‌ت و پله‌وپایه‌و ناو‌و شۆره‌تى به‌رزو نمره‌ى نزیكى به‌خواوه وه‌رگرتووه، چونكه بێگومان خواى گه‌وره ئه‌م رێحانه جوانه‌ى پێغه‌مبه‌رى نازدارى بۆئه‌و دونیا هه‌ڵگرتووه‌و له‌م دونیا پڕ له نه‌هامه‌تیی و ناخۆشیه ڕزگارى كردووه..
مێژووى كاره‌ساتى شه‌هیدكردنى ئیمام حوسه‌ین ئه‌وه‌نده قورس و گرانه له‌سه‌ر رۆح و هه‌ستم نازانم چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك ده‌ست به گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و كاره‌ساته جه‌رگ بڕه بكه‌م.! به‌ڵام وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و ئیمامه به‌رێزه كه كچه‌زاو ئامۆزازای پێغه‌مبه‌رى نادارو خۆشه‌ویستمانه "درودو سڵاوى خوایان له‌سه‌ر " كه به‌ناحه‌ق غه‌درو خیانه‌تى لێكراو به زوڵم شه‌هید كرا، وه وه‌ك پاراستنى راستیی مێژویی و هه‌روه‌ها گه‌یاندنى حه‌قیقه‌تى ئه‌و كاره‌ساته خوێناوییه وه‌ك ئه‌وه‌ى كه ئه‌هلى سووننه‌و جه‌ماعه له‌سه‌رى یه‌ك ده‌نگن، وه وه‌ك دیفاعێكیش له مه‌زڵومان و حه‌قخوازان و ئازادیخوازان، ئه‌م بابه‌ته ده‌نووسم.
بێ پێچ و په‌نا ده‌ڵێم: زۆرێك له نووسه‌ران و بیرمه‌ندانى ئیسلامیی به تایبه‌ت "نه‌وه‌ى كورد " خۆیان له‌م ڕووداوه گرنگه مێژووییه ناده‌ن و تا ئێستا به‌و شێوه‌یه‌ى كه پێویست بێت نه به نووسین و نه به وتار‌و بابه‌ت خۆیان له‌م بواره به‌دوور ده‌گرن.. بێجگه له هه‌ندێ وتار‌و بابه‌تى نوێ كه به‌م تازه‌ییه ده‌ست به وتن و نووسینیان كراوه، ئه‌ڵبه‌ته خوا حه‌ق وتنى پێ خۆشه وتاره‌كه‌ى مامۆستا كرێكاریش كه 12 ساڵ پێش ئێستا له مزگه‌وتى جیهاد له سلێمانى به چاكیی و پاكیى باسی له‌و ڕووداوه كردووه‌و مافى خۆیی پێداوه.، وه به‌راستى ئه‌م بێده‌نگیی و خۆ لادانه له‌و حه‌قیقه‌ته مێژوییهى به ناحه‌ق شه‌هیدكردنى ئه‌و ئیمامه به‌رێزه، رێگاى بۆ كه‌سانى تر خۆشكردووه كه به شێوه‌یه‌كى تر‌و به شێوازێكى تر بێنه مه‌یدان و ئه‌و كاره‌ساته بۆ موسوڵمانان بگێرنه‌وه‌و زۆرێكیش موباله‌غه‌ى تێدا بكه‌ن.! به‌ڵام خوا یاربێت من ده‌مه‌وێ له‌م نووسینه‌مدا بێ هیچ ده‌مارگیرییه‌ك به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته بكه‌م و ئه‌وه‌ى ئه‌هلى سووننه‌و جه‌ماعه له‌سه‌ری یه‌كده‌نگن هه‌ر ئه‌وه بنووسم و بڵاو بكه‌مه‌وه، وه نیاز‌و نیه‌ت پاكى خۆم له‌م باسه‌دا بۆ خواى باڵاده‌ست و پاشان بۆ خوێنه‌ران ڕا ده‌گه‌یه‌نم..
سه‌ره‌تا له ناخى دڵمه‌وه هه‌زاران هه‌زار سڵاو له رۆحى پاكى ئیمام حوسه‌ین و یاوه‌رانیی.. وه ئه‌م كاره‌ساته هه‌رگیزاو هه‌رگیز له یادو زیهنى ئێمه‌ى موسوڵماندا (ئه‌هلى سووننه‌و جه‌ماعه) له بیر ناكرێت و تا ئه‌و رۆژه‌ى فو به نهفخى ێوردا ده‌كرێت مهزڵومییهتى ئیمامى حوسێن و یاوه‌رانى له بیر ناكرێت، ئه‌وه‌ى دڵى زیندوو بێت و تۆسقاڵهیهك ویژدانى بخاتهكارو ته‌نها چه‌ند دێڕێك له ژیانى پڕ له كاره‌ساتى مهزڵومییهتى ئیمامى حوسه‌ین بخوێنێته‌وه ئه‌وه بێگومان چاوه‌كانى پڕ له فرمێسك و دڵ و رۆح و هه‌ستیشی پڕ له خه‌م و خه‌فه‌ت ده‌بێت.!
لهداییكبوونى ئیمام حوسه‌ین
حوسه‌ینى كوڕی عه‌لى كوڕی ئه‌بی تالیب له رۆژی 5 ى شه‌عبانى ساڵى 4 ى كۆچیی له مه‌دینه‌ى پیرۆزدا له داییكبووه، وه هه‌ر خودی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ناوى لێناوه‌و زۆر زۆرى خۆشویستووه، بۆیه ده‌فه‌رموێ: (اللهم إني أحبهما فاحبهما) رواه البخاری. واته: خودایه من حه‌سه‌ن و حوسه‌ینم خۆش ده‌وێن تۆش خۆشت بوێن. وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (إن الحسن والحسین هما ریحانتا الدنیا) رواه البخاری. واته: به‌راستى حه‌سه‌ن و حوسه‌ین دوو چڵه رێحانهى منن له دونیادا. زۆرجار پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به فاتیمه‌ى كچى ده‌وت: ئه‌و دوو كوڕه‌ى خۆمم بۆ بێنن، پاشان بۆنى پێوه ده‌كردن و ده‌یگوشین به‌خۆیه‌وه.، وه ئه‌نه‌سی كوڕى مالیك ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ: بینیم پێغه‌مبه‌رى خودا ماچی ده‌مى حه‌سه‌ن و حوسه‌ینى ده‌كرد.، وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: (الحسن والحسین سیدا شباب أهل الجنة) وه ده‌یفه‌رموو: (حسین مني وأنا من حسین، أحب الله من أحب حسینا). هه‌ردوو ئه‌م فه‌رمووده ئیمامى تیرمیزى ڕیوایه‌تى كردووه‌و شێخ ئه‌لبانیش به‌ره‌حمه‌ت بێت به سه‌حیحی داناون.
ئیمامى حوسه‌ین له دواى وه‌فاتى ئیمامى حه‌سه‌نى براى هه‌ر له مه‌دینه‌ى پیرۆز مایه‌وه تا ئه‌وكاته‌ى موعاویه ره‌زاى خواى لێبێت دواى وه‌فاتى خۆی یه‌زیدى كرده جێنیشینى خۆیی و ئه‌هلى مه‌دینه‌ش بهیعتیان دایه یه‌زید، ئه‌وجا ئیمامى حوسه‌ین به‌یعه‌تى نه‌دا به یه‌زیدو به توندى ئه‌و داوایه‌ى ڕه‌تكرده‌وه.
به‌یعه‌تدان به یه‌زیدى كوڕی موعاویه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى
ئه‌و به‌یعه‌ته له‌لایه‌ن ئیمام حوسه‌ینه‌وه
له ساڵى 60 ى كۆچی‌دا بوو به‌یعه‌ت درا به یه‌زیدى كورى موعاویه، له‌و كاته‌دا ته‌مه‌نى یه‌زید 34 ساڵ بوو، به‌ڵام له ناو شارى مه‌دینه‌دا هه‌ردوو ئیمامى حوسه‌ین و عه‌بدوڵڵاى كوڕی زوبه‌یر ئه‌و بهیعهتهیان ڕه‌تكرده‌وه، كاتێك كه داواى به‌یعه‌تیان لێكرا، له وه‌ڵامدا عه‌بدوڵڵاى كوڕی زوبه‌یر وتى: ئه‌مشه‌و چاوه‌رێ ده‌كه‌م و بیرى لێدهكهمهوهو دواتر ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام كاتێك شه‌و داهات شارى مه‌دینه‌ى به جێهێڵاو به‌ره‌و مه‌ككه به‌رێ كه‌وت و به‌یعه‌تى نه‌دایه یه‌زید..
وه كاتێكیش هاتنه لاى ئیمامى حوسه‌ین ئه‌ویش وتى: من به نهێنیی به‌یعه‌ت ناده‌م و به ئاشكرا له‌به‌ر چاوى خه‌ڵكیدا به‌یعه‌ت ده‌ده‌م، به‌ڵام هه‌ر كه شه‌و داهات به دواى عه‌بدوڵڵاى كورى زوبه‌یردا به‌ره‌و مه‌ككه ده‌رچوو..
خه‌ڵكى عێراق زیاتر له 500 نامه‌یان نارد بۆ ئیمامى حوسه‌ین
كاتێك خه‌ڵكى عێراق ئاگادارى ئه‌وه بوون كه ئیمامى حوسه‌ین به‌یعه‌تى نه‌داوه‌ته یه‌زید، دڵخۆشبوون به‌و هه‌ڵوێسته‌ى ئیمام حوسه‌ین، چونكه ئه‌مانیش یه‌زیدى كوڕى موعاویه‌یان نه ده‌ویست، ته‌نانه‌ت ئیمامى موعاویه‌شیان خۆش نه‌ده‌ویست، ته‌نهاو ته‌نها ئیمامى عه‌لیی و مناڵه‌كانى ئه‌ویان ده‌ویست، ڕه‌زاو ره‌حمه‌تى خوایان لێبێت.. بۆیه هه‌موو هۆزو كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌ستیان دایه نامه نووسین بۆ ئیمام حوسه‌ین و هه‌موویان به‌ڵێنیان دایه كه ئێمه ته‌نها به‌یعه‌ت به تۆ ده‌ده‌ین، وه ئێمه بێجگه له تۆ به‌یعه‌ت به‌كه‌سی تر ناده‌ین و یه‌زید به خه‌لیفه‌و جێ‌نشین نازانین، ئه‌م نامه ناردن و ههڵویستانهى خه‌ڵكى عێراق رۆژ به رۆژ زیادى ده‌كرد، بۆیه مێژوو نووسان ده‌ڵێن ژماره‌ى نامه‌كان له ئه‌هلى كوفه‌وه گه‌یشته زیاتر له 500 نامه.!
ئیمامى حوسه‌ین موسلیمى كوڕی عه‌قیلى ئامۆزاى نارد بۆ كوفه
ئیتر دواى ئه‌و هه‌موو دڵنیابوونه‌وه ئیمامى حوسه‌ین موسلیمى كوڕی عه‌قیلى كوڕی ئه‌بى تالیبى ئامۆزاى نارد بۆ كوفه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتیی و ئاگادارى بارودۆخى كوفه بێت، كاتێ موسلیم گه‌یشته كوفه، بۆی ده‌ركه‌وت كه خه‌ڵكى كوفه یه‌كلابوونه‌ته‌وه له‌وه‌ى كه به‌یعه‌ت ناده‌نه یه‌زیدى كوڕى موعاویه‌و هه‌مووى ئاماده‌یه به‌یعه‌ت بداته ئیمامى حوسه‌ین، بۆیه موسلیم له كوفه چووه ماڵى هانى كوڕى عوروه‌و له‌وێ خه‌ڵكى ده‌سته ده‌سته ده‌هاتنه لایی و به‌یعه‌ت و پشتگیریی خۆیان بۆ ئیمامى حوسه‌ین پشت‌راست ده‌كرده‌وه.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا والیی و سه‌رپه‌رشتیارى كوفه (نوعمانى كوڕی به‌شیر) بوو، كه له‌لایه‌ن یه‌زیده‌وه دیارى كرابوو، به‌ڵام وادیاربوو كه (نو‌عمان)ى والى كوفه زۆر گوێ ناداته كاروبارى یه‌زیدو لایه‌نگرى سه‌رسه‌ختى یه‌زید نیه، بۆیه هه‌ندێك له جاسوس و كاربه‌ده‌ستانى نزیكى "نو‌عمان " هه‌واڵه‌كه‌یان گه‌یانده یه‌زیدو ئه‌ویش خێرا ئه‌مرى كرد كه "نو‌عمان " لاببرێ و عوبه‌یدوڵڵاى كوڕى زیاد بكرێته والى كوفه، هه‌ر بۆیه خێرا عوبه‌یدوڵڵاى كوڕی زیاد كه والى "بهێره " بوو، شارى كوفه‌ش خرایه سه‌ر ویلایه‌تى بهێرهو عوبه‌یدوڵڵا بوویه والى هه‌ردوو شارى كوفه‌و بهێره.. دیاربوو كه ئه‌م عوبه‌یدوڵڵاى كوڕی زیاده زۆر زیره‌ك و چالاك بووه، بۆیه هه‌ر به والى بوونیى و گه‌یشتنى بۆ كوفه، كه‌سێكى دیارى كرد به‌ناوى (مه‌عقیل) كه بگه‌ڕێ به دواى ئه‌م سه‌ره داوهداو بزانێ كێیه كه له كوفه‌دا نوێنه‌رایه‌تى ئیمامى حوسه‌ین دهكاو خه‌ڵكى ده‌چنه لایی و به‌یعه‌تى ده‌ده‌نێ، هه‌ر بۆیه عوبه‌یدوڵڵا 3000 دینارى دایه ده‌ستى مه‌عقیل و وتى: بڕۆ بگه‌رێ و بڵێ من له شارى "حیمێ "ى سوریاوه هاتووم و پشتگیرى له ئیمامى حوسه‌ین ده‌كه‌م و ئه‌م 3000 دینارهشم وه ك پشتگیرى ماددی بۆ هێناوه، مهعقیلیش زۆر وریا‌و له‌سه‌رخۆ گه‌ڕا به دواى ئه‌و كه‌سه‌دا كه له كوفه‌دا نوێنه‌رایه‌تى ئیمامى حوسه‌ین ده‌كا، بۆیه بۆ دواجار گه‌یشته ئه‌و ماڵه‌ى كه موسلیمى كوڕی عه‌قیلى ئامۆزا‌و نوێنه‌رى ئیمام حوسه‌ینى لێیه‌و چوویه لایی و به‌یعه‌تى دایه‌و 3000 دیناره‌كه‌شی به‌خشیه موسلیم به‌ناوى پشتگیرى ماددى بۆ ئیمامى حوسه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر باوه‌ڕ به مه‌عقیل بكه‌ن، ئیتر هه‌موو رۆژێ مه‌عقیل ده‌هاته ماڵى "هانى كوڕی عوروه " به‌ناوى لایه‌نگرو پشتگیرى ئیمامى حوسه‌ین تا هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى ئیمامى حوسه‌ینى ناسیی و پاشان ده‌گه‌رایه‌وه لاى عوبه‌یدوڵڵاى كوڕى زیادو ئاگادارى ده‌كرد له هه‌موو جموجوڵێك..
ده‌رچوونى ئیمامى حوسه‌ین بۆ شارى كوفه
دواى ئه‌وه‌ى كه ئیمام حوسه‌ین له‌لایه‌ن موسلیمى كوڕی عه‌قیله‌وه دڵنیاكرایه‌وه له‌وه‌ى كه ئه‌هلى كوفه چاوه‌رێی ئه‌و ده‌كه‌ن و هه‌موو به‌یعه‌ت به‌و ده‌ده‌ن، موسلیم نامه‌یه‌كى نارد بۆ ئیمام حوسه‌ین و بۆی نووسی كه: كاروبارى كوفه ته‌واوه‌و هه‌موو شتێك ئاماده‌یه، بۆیه ئیمام حوسه‌ینیش "ڕه‌زاو ره‌حمه‌تى خواى له‌سه‌ر " له رۆژی "ته‌رویه‌دا " به‌ره‌و كوفه به‌رێكه‌وت، وه عوبه‌یدوڵڵاى كوڕی زیادى والى كوفه ئاگادراى نامه‌كه‌ى موسلیم بوو كه ناردى بۆ ئیمام حوسه‌ین به مه‌به‌ستى هاتنى ئیمام بۆ شارى كوفه، دواتر عوبه‌یدوڵڵا ئه‌مرى كرد به هێنانى "هانى كوڕى عوروه "، ئه‌و پیاوه‌ى كه موسلیم له ماڵێ ئه‌واندا خۆی په‌نا دابوو، پرسیار‌و وه‌ڵامى موسلیمى كوڕی عه‌قیلى ئامۆزاى ئیمام حوسه‌ینى لێ‌كرد، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتى نازانم، پاشان ده‌ركه‌وت كه فێڵ وته‌ڵه‌كه له‌م مه‌سه‌له‌دا هه‌یه‌و عوبه‌یدوڵڵا له رێی مهعقیلهوه ئاگادارى هه‌موو شتێكه..
پشت تێكردن و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكى كوفه له موسلیمى كوڕی عه‌قیل
هه‌واڵه‌كه گه‌یشته موسلیمى كوڕی عه‌قیل كه عوبه‌یدوڵڵاى كوڕی زیاد به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێ و نیازى خراپه به‌رامبه‌رى، هه‌ر بۆیه موسلیم ده‌ستپێشخه‌رى كرد‌و به خۆیی و 4000 كه‌سه‌وه گه‌مارۆی ته‌ختى پاشایه‌تى عوبه‌یدوڵڵایان دا‌و داواى خۆ به‌ده‌سته‌وه دانى عوبه‌یدوڵڵایان ده‌كرد، له‌و كاته‌شدا عوبه‌یدوڵڵا له‌ناو كۆشكدا كۆمه‌ڵێك له گه‌وره پیاوان و ناودارانى ئه‌هلى كوفه‌و مه‌ككه‌ى لێكۆبوو بوویه‌وه، ڕووى تێكردن و پێی وتن كه هه‌ركه‌سه‌و كوڕ‌و براو خزمى خۆی له‌و سوپایه‌ى موسلیم بكێشێته‌وه، هه‌ركه‌س ئه‌و كاره بكات ئه‌وا به‌خششێكى زۆرى له‌لایه‌ن منه‌وه ده‌درێتێ، به‌پێچه‌وانه‌وه داوا ده‌كه‌م له شامه‌وه سوپایه‌ك بێت و هه‌موویان له‌ناو ببات، هه‌ر بۆیه به‌م هه‌ڕه‌شه‌و ڕیشوهدانهى عوبه‌یدوڵڵا هه‌ركه‌سه‌و كوڕ‌و براو خزمى خۆی له سوپاكه‌ى موسلیم كێشایه‌وه‌و، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى كه موسلیمى كوڕی عه‌قیل به ته‌نها مایه‌وه‌و ته‌نانه‌ت تا پێش خۆرئاوابوون یه‌ك كه‌سى له‌گه‌ڵ نه‌مایه‌وه‌و به كۆڵانه‌كانى كوفه‌دا بێ كه‌س و لانه ده‌سوڕایه‌وه، دواتر چووه ده‌رگاى ماڵێك و داى له ده‌رگاو ئافره‌تێك به‌ناوى "كینده " ده‌رگاى لێكرده‌وه‌و پێى وت: ئه‌گه‌ر ده‌كرێ كه‌مێك ئاوم بده‌رێ، ئافره‌ته‌كه‌ش زۆرى به‌لاوه سه‌یر بوو و پرسیارى لێ‌كرد تۆ كێی؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا پێی وت: من موسلیمى كوڕى عه‌قیلى ئامۆزاى حوسه‌ینى كوڕى عه‌لیم، ره‌زاو ره‌حمه‌تى خوایان لێبێت. وه‌زعى خۆیی بۆ "كینده " باسكرد‌و پێی وت كه بڕیاره ئیمامى حوسه‌ین بگاته كوفه، به‌ڵام گه‌لى كوفه درۆیان له‌گه‌ڵكردووه، "كینده "ش موسلیمى برده ژوره‌وه‌و خزمه‌تێكى باشی كرد، به‌ڵام دواتر یه‌كێك له كوڕه‌كانى "كینده " ده‌گه‌رێته‌وه ماڵه‌وه، ده‌بینێ دایكى زۆر سه‌رقاڵه‌و دێت و ده‌چێت، بۆیه كوڕه‌كه‌ى "كینده " ئاگادارى وه‌زعه‌كه ده‌بێت و ده‌زانێ كه موسلیم له‌ماڵى ئه‌واندایه، ئه‌ویش راسته‌وخۆ ده‌چێ و عوبه‌یدوڵڵاى كوڕی زیادى لێ ئاگادار دهكاو شوێنى موسلیمى پێ ده‌ڵێ، عوبهیدوڵڵایش ڕاسته‌وخۆ له‌شكرێكى 70 كه‌سی نارد‌و گه‌مارۆی ماڵى "كینده "یان دا‌و دواتر موسلیمیان ده‌ستگیر كرد‌و هێنایان بۆ كۆشكى عوبه‌یدوڵڵا، له‌وێش عوبه‌یدوڵڵا پرسیارى له موسلیم كرد‌و پێى وت: چ شتێك تۆی هێناوه‌ته كوفه.؟ موسلیمیش له وه‌ڵامدا وتى: بهیعهتێك له گه‌ردنماندایه بۆ حوسه‌ینى كوڕی عه‌لى، عوبه‌یدوڵڵا وتى: ئه‌ى به‌یعه‌تى یه‌زید لهگهردنتا نیه.؟ موسلیمیش وتى: من یه‌كێكم له‌وانه‌ى كه به‌رامبه‌رت جه‌نگاوم.! ئێستا ئیزنم بده كه وه‌سیه‌ت بكه‌م، عوبهیدوڵڵایش وتى: وه‌سیه‌تت بكه، پاشان موسلیم چاوى گێڕا به‌ناو كۆشكاو بینى "عومه‌رى كوڕی سه‌عدى كوڕی ئه‌بی وه‌قاس " له‌وێیه‌و پێی وت: ئه‌ى عومه‌رى كوڕی سه‌عد تۆ له نزیكانى منى له‌ڕووى خزمایه‌تیه‌وه، وه‌ره با وه‌سیه‌تت بۆ بكه‌م، عومه‌ریش لێی نزیك بوویه‌وه‌و موسلیم پێی وت: فریاكه‌وه كه‌سێك بنێره بۆلاى ئیمامى حوسه‌ین كه بگه‌رێته‌وه‌و پێی رابگه‌یه‌نه كه ئه‌هلى كوفه درۆیان له‌گه‌ڵكردووه، وه موسلیم وته به‌ناو بانگه‌كه‌ى خۆی كه به ئیمامى حوسه‌ینى ڕاگه‌یاندبوو به عومه‌ر گهیاندو وتى پێی بڵێ: (إرجع بأهلك ولایغرنك أهل الكوفة، فإن أهل الكوفة قد كذبوك وكذبوني، ولیس لكاذب رأي).
پاشان هه‌ر له‌و رۆژه‌دا كه رۆژی عه‌ره‌فه بوو موسلیمى ئامۆزاى ئیمامى حوسه‌ین شه‌هید ده‌كرێ و ئیمامى حوسه‌ینیش له رۆژی "ته‌رویه "دا به یه‌ك رۆژ پێش شه‌هید كردنه‌كه‌ى موسلیم له مه‌ككه ده‌رده‌چێ و به‌ره‌و كوفه به‌ڕێ ده‌كه‌وێ. سڵاو‌و ره‌حمه‌تى خوا له بنه‌ماڵه‌ى به‌رێزى پێغه‌مبه‌رى نازدار.
ناڕه‌زایی هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر "درودو سڵاوى خوایان له‌سه‌ر " سه‌باره‌ت به ده‌رچوونى ئیمام حوسه‌ین بۆ كوفه
زۆرێك له هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر "درودو سڵاوى خوایان له‌سه‌ر " هه‌وڵى زۆریاندا كه رێگرى بكه‌ن له‌وه‌ى كه ئیمام حوسه‌ین مه‌ككه به‌جێ بهێڵیت و به‌ره‌و كوفه به ڕێ بكه‌وێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئیمام حوسه‌ین له‌سه‌ر ڕه‌ئی خۆی سوور بوو، له‌و هاوه‌ڵانه‌ش: (عه‌بدوڵڵاى كوڕی عومه‌ر، عه‌بدوڵڵاى كوڕی عه‌باس، عه‌بدوڵڵاى كوڕی عه‌مرى كوڕی عاێ، ئه‌بو سه‌عیدى خودرى، عه‌بدوڵڵاى كوڕی زوبه‌یر).
هه‌ندێ له وته‌ى ئه‌و هاوه‌ڵانه له‌كاتى ده‌رچوونى ئیمام حوسه‌ین دا