Articles

نوێژ وڕوكنهكانی لهگهڵ بهڵگهكانی وه حوكمی ئهو كهسهی نوێژ ناكات





الفقه الميسر: كتاب الصلاة: الباب الرابع: في شروط الصلاة وأركانها وأدلة ذلك وحكم تاركها





< كوردی -كردي - kurdish >





دهسته بژێرێك له زانایان





نخبة من العلماء





—™





وهرگێڕانی: حاجی ئومێد عومهر چرۆستانی





پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز





ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني





مراجعة: بشتیوان صابر عزیز





مهرجهكانی نوێژ وڕوكنهكانی لهگهڵ بهڵگهكانی وه حوكمی ئهو كهسهی نوێژ ناكات





















 




سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر موحهممهدی كوڕی عهبدوڵڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .





بهڕیزان و خۆشهویستان له چوار چێوهی بابهتهكانی نوێژ، دێینه خزمهت ئێوهی بهرێز، ئهمجاره بهیارمهتی خوای گهوره لهبارهی مهرجهكانی نوێژ وڕوكنهكانی، لهگهڵ بهڵگهكانی، وه حوكمی ئهو كهسهی نوێژ ناكات، ئهم ووتارهتان پێشكهش دهكهین، كه خۆی له نۆ بابهتدا دهبینێتهوه:





بابهتی یهكهم: ژمارهی نوێژه فهرزهكان، بابهتی دووهم: نوێژ لهسهر كێ واجبه؟ بابهتی سێههم: مهرجهكانی نوێژ، بابهتی چوارهم: ڕوكنهكانی نوێژ، بابهتی پێنجهم: واجباتهكانی نوێژ، بابهتی شهشهم: سوننهتهكانی نوێژ، بابهتی حهوتهم: ئهو شتانهی نوێژ بهتاڵ دهكهنهوه، بابهتی ههشتهم: ئهو شتانهی مهكروهن لهناو نوێژدا، بابهتی نۆیهم: حوكمی كهسی نوێژ نهكهر .





بابهتی یهكهم: ژمارهی نوێژه فهرزهكان:





ژمارهی نوێژه فهرزهكان پێنج نوێژن، ئهوانیش بریتین له نوێژهكانی: بهیانی و نیوهڕۆ وعهسر و شێوان و خهوتنان، كه ئیجماع وكۆدهنگی زانایانی ئیسلامی لهسهره، بهڵگهش لهسهر ئهمه، ئهو فهرموودهیهیه كه طهلحهی كوڕی عوبهیدوڵڵا ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه، كه عهرهبێكی دهشتهكی هاته خزمهت پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و پێی ووت : } يا رسول الله ماذا فرض عليّ من الصلاة؟ قال: خمس صلوات في اليوم والليلة .... { ([1]) , واتا : ئهی پێغهمبهری خوا من چیم له نوێژ لهسهر فهرزه؟ پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له وهڵامیدا فهرموویهتی: پێنج نوێژت لهسهر فهرزه له شهو وڕۆژێكدا ...





وه به بهڵگــهی ئــهو فــهرمــوودهیــهش : حدیث أنس ( رضي الله عنه ) } في قصة الرجل من أهل البادية, وقوله للنبي ( صلی الله علیــــه وسلم ) وزعـــم رسولك أن علينا خمس صلوات في يومنا وليلتنا, قال ( صلی الله علیه وسلم ) : صدق ... الحدیث { ([2]) .





واتا: ئهنهسی كوڕی مالیك ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه، له بهسهرهاتی ئهو پیاوه دهشتهكیهی كه ووتی به پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم )، نێراوهكهتان وا گومان دهبات كه له شهو و ڕۆژێكدا پێنج نوێژمان لهسهر فهرزه، پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمووی: ڕاست دهكات.... فهرموودهكه .





بابهتی دووهم: نوێژ لهسهر كێ واجبه؟





نوێژ واجبه لهسهر ههموو كهسێكی موسڵمانی باڵغی عاقڵ، ئهگهر ئافرهت بوو له سوڕی مانگانه و خوێنی مناڵ بووندا نهبێت، مناڵیش كه تهمهنی گهیشته حهوت ساڵ فهرمانی پێدهكرێت به ئهنجامدانی، وه له تهمهنی ده ساڵیدا ئهگهر نهیكرد لێی دهدرێت تاوهكو بیكات، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } رفع القلم عن ثلاثة, فذكر فيها وعن الصبي حتى يحتلم { واتا : قهڵهمی نووسینی تاوان لهسهر سێ كهس ههڵگیراوه، لهوانهیش لهسهر مناڵێك ههتا ئهو كاتهی باڵغ دهبێت، وه له بارهی فهرمان كردن به مناڵیش بۆ نوێژ كردن پێغهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی: } مروا أولادكم بالصلاة لسبع، واضربوهم عليها لعشر, وفرقوا بينهم في المضاجع { ([3]) .





واتا: فهرمان بكهن به مناڵهكانتان به نوێژ كردن له تهمهنی حهوت ساڵیدا، وه ئهگهر له تهمهنی ده ساڵیدا نهیانكرد لێیان بدهن تاوهكو دهیكهن، وه ههر له تهمهنی ده ساڵیدا جێگای خهوتنیان جیا بكهنهوه .





بابهتی سێههم: مهرجهكانی نوێژ :





مهرجهكانی نوێژ نۆ مهرجن:





یهكهم: ئیسلام، واتا: دهبێت ئهو كهسهی نوێژ دهكات موسڵمان بێت، چونكه نوێژی كهسی بێباوهڕ دروست نیه و بهتاڵه .





دووهم: ژیر بێت، بۆیه نوێژی شێت دروست نیه، چونكه خوای گهوره تهكلیفی لێ نهكردووه .





سێههم : باڵغ بێت، نوێژ لهسهر مناڵ واجب نیه تاوهكو باڵغ نهبێت، بهڵام هێنده ههیه له تهمهنی حهوت ساڵیدا فهرمانیان پێدهكرێت كه ئهنجامی بدهن، وه لهتهمهنی ده ساڵیدا ئهگهر نهیانكرد لێیان دهدرێت، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێشتر ئاماژهمان پێكردبوو، پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمووی بووی : } مروا أولادكم بالصلاة لسبع، واضربوهم عليها لعشر, وفرقوا بينهم في المضاجع { ([4]) ، واتا: فهرمان بكهن به مناڵهكانتان به نوێژ كردن له تهمهنی حهوت ساڵیدا، وه ئهگهر له تهمهنی ده ساڵیدا نهیانكرد لێیان بدهن تاوهكو دهیكهن، وه ههر له تهمهنی ده ساڵیدا جێگای خهوتنیان جیا بكهنهوه .





چوارهم: پاكیهتی له ههردوو بێ دهست نوێژی گــهورهی و بچــووك، ( بێ دهست نوێژی و لهش گرانی )، ئهگهر ئاو دهست كهوت بۆ نههێشتنیان، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه عهبدوڵای كوڕی عومهر ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه، كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } لا يقبل الله صلاة بغير طهور { ([5]) , واتا : خوای گهوره نوێژی بێ دهست نوێژ گیرا ناكات .





پێنجهم : هاتنی كاتی نوێژهكه : چونكه خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲔ ﲕ ﲖ ﲗ ﲘ ﲙ ﲚ ﱠ ([6]), واتا : بێگومان نوێژ لهسهر باوهڕداران فهرزێكه، كات و شێوهی كردنهكهی لای خوا دیاریكراوه .





ههروهها به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهش : } أم جبريل النبيَّ بالصلوات الحمس, ثم قال : ما بين هذين الوقتين وقت { ([7]), واتا : جوبرهئیل ئیمامهتی ههر پێنج نوێژهكهی بۆ پێغهمبهری خوا كرد، پاشان پێی ووت: له نێوان ئهم دوو كاتهدا كاتێكی ههیه،،،، بۆیه پێش هاتنی كاتی نوێژ ئهنجامدانی دروست نیه، ههر وهك چۆن پاش تێپهڕ بوونی كاتهكهشی دروست نیه، مهگهر لهبهر بیانویهكی شهرعی نهبێت .





شهشهم: داپۆشینی عهورهت – بهپێی توانا – به شتێك كه وهصفی لهش ولار و جهسته نهكات، خوای گهورهش لهم بارهیهوه فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱁ ﱂ ﱃ ﱄ ﱅ ﱆ ﱇ ﱈ ﱠ ([8]), واتا : ئهی نهوهی ئادهم، پۆشاکی جوان و ڕازاوهتان بپۆشن له کاتی ههموو نوێژێکدا .





ههروهها پێغهمبهری خوا ( صـلی الله علیـه وســلم ) فــهرمــوویهتی : } لا يقبل الله صلاة حائض إلا بخمار { ([9])، واتا خوای گهوره نوێژی ئافرهتی باڵغ بوو بهبێ سهرپۆش گیرا ناكات .





بێگومان عهورهتی پیاوانی باڵغ بوو له نێوان ناوك وئهژنۆیه، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فــهرمووی به جابری كوڕی عهبدوڵڵا ( خوای لێ ڕازی بێت ): } إذا صليت في ثوب واحد، فإن كان واسعاً فالتحف به، وإن كان ضيقاص فاتزر به { ([10]), واتا : ئهگهر به یهك پارچی بهرگهوه نوێژت كرد و فراوان بوو، له خۆتی ئاڵینه و خۆتی پێداپۆشه، خۆ ئهگهر ئهو بهرگه تهسك بوو، ئهوا بیكه به دهرهدامان ( ئیزار ) نێوان ناوك و ئهژنۆتی پێداپۆشه .





بهڵام ئهگهر یهك بهرگی پێ بوو تهنها بهشی داپۆشینی نێوان ناوك وئهژنۆی دهكرد، ئهوا باشتر وایه شتێكیش بدات بهسهر شان وملیدا، چونكه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگری كردووه كه مرۆڤی موسڵمان به یهك بهرگهوه نوێژ بكات و هیچی نهدابێت بهسهر شان وملیدا .





دهبێت ئهوهش بزانین كه لاشه و جهستهی ئافرهت ههموو عهورهته، جگه له ڕوومهت و دهستهكانی نهبێت، بهڵام ئهگهر به حزوری كهسانی بێگانه نوێژی كرد ئهوا ههموو شوێنێكی دادهپۆشێت، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } المرأة عورة { ([11]), واتا : ئافرهت ههموو لاشهی عهورهته، ههروهها فهرموویهتی : } لا يقبل الله صلاة حائض إلا بخمار { ([12])، واتا خوای گهوره نوێژی ئافرهتی باڵغ بوو بهبێ سهرپۆش گیرا ناكات .





حهوتهم : دوور ڕاگرتنی جلوبهرگ و لاشه و ئهو جێگایهی نوێژی تێدا دهكات له ههموو پیس وچهپهڵیهك به پێی توانا و بۆ گونجان، چونكه خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲣ ﲤ ﱠ ([13]) , واتا : بهرگ و كاڵات، خاوێن بكهرهوه، واته: دڵ و دهروونت، كارو كردارت ههمووی بهخاوێن رابگره چونكه موسڵمان دهبێ گرنگی به دیوی دهرهوهو ناوهوهی بدات .





ههروهها پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } تنزهوا من البول, فإن عامة عذاب القبر منه { ([14]) , واتا : خۆتان له میز پاك ڕابگرن، چونكه زۆرینهی سزای گۆر به هۆی ئهوهوهیه .





ههروهها پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به ئهسمای فهرموو كاتێك جلوبهرگهكهی خوینی سوڕی مانگانهی پێوه بوو }تحته, ثم تقرصه بالماء، ثم تنضحه، ثم تصلي فيه { ([15]), واتا: سهرهتا ئهو شوێنه بووهڵه، پاشان به ئاو جێگاكهی دهست پێدا بهێنه، له دواییشدا به ئاوی بیشۆره، پاشان نوێژی پێوه بكه .





ههروهها كاتێك ئهو كابرا دهشتهكیه هاته ناو مزگهوتهوه میزی تێدا كرد پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به هاوڵانی فهرموو : } أريقوا على بوله سجلا من ماء { ([16]), واتا : سهتڵێكی پڕ له ئاو بكهن به جێگاكهیدا.





ههشتهم: ڕوو كردنه قیبله تا دهتوانیت وبۆت دهكرێت، چونكه خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲗ ﲘ ﲙ ﲚ ﲛﱠ ([17]) ، واتا : ئیتر لهمهودوا له نوێژهكانتدا ڕوو بکهره کهعبه.





ههروهها پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } إذا قمت إلى الصلاة فأسبغ الوضوء, ثم استقبل القبلة { ([18]), واتـا : هــهركاتێك ههستایت بۆ نوێژ جوان دهست نوێژ بگره، وپاشان ڕوو بكهره قیبله .





نۆیهم : نیهتهێنان : بههیچ شێوهك نوێژ كردن به بێ نیهتهێنان نابێت و دروست نیه، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه عومهری كوڕی خهتاب ( خوای لێ رازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه، كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } إنما الأعمال بالنیات { ([19]), واتا : ههموو كاروكردهوهیهك به پێی نیهتی خاوهنهكهیهتی .





بێگومان جێگا وڕێگای نیهتیش ناو دڵه، ههقیقهتهكهشی بریتیه له عهزم كردن بۆ ئهنجامادنی كارێك، وه دروست نیه نیهتهێنان به زمان دهرببڕێت، چونكــه پێغــهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به زمان دهری نهبڕیوه، ههروهها ثابت وجێگیریش نهبووه كه هیچ كهسێك له هاوهڵان كارێكی لهو شێوهیهیان كرد بێت .





بابهتی چوارهم: ڕوكنهكانی نوێژ :





مهبهست له ئهركان ئهو ههڵسوكهوتانهیه كه پهرستن وعیبادهتهكانی لێ پێك دێت، بهشێوهیهك پهرستنهكان لای دروست نیه و لای خوای گهوره وهرناگیررێن بهبێ ئهو ڕوكنانه، جیاوازی نێوان ڕوكن ومهرجهكانی نوێژیش ئهوهن، مهرجهكان پێش دهست پێكردنی پهرستنهكهیه، و لهگهڵیدا بهردهوام دهبێت تا كۆتایی، بهڵام ڕوكن لهسهرهتای چوونه ناو پهرستنهكهوه دهست پێدهكات پێك دێت له ههندێك ووته و كردار وههڵسوكهوت .





ڕوكنهكانی نوێژ چوارده ڕوكنن، بههیچ شێوهیهك نهكردنیان به عهمدی و نه به سههو نه به نهزانین چاوپۆشی لێ ناكرێت، وازهێنان و نهكردنی ههر ڕوكنێك لهو ڕوكنانه نوێژهكه بهتاڵ دهكاتهوه، ئهوانیش بریتین له:-





1- ئهنجامدانی نوێژ بهڕاوهستانهوه، بۆ نوێژه فهرزهكان بۆ كهسێك توانای وهستانی ههبێت، چونكه خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱆ ﱇ ﱈ ﱠ ([20]), واتا: ههمیشه بهملكهچیهوه به فهرمانی خوا ههستن و، بێ دهنگ و بهترسهوه نوێژ بكهن.





ههروهها پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به عیمرانی كوڕی حوصهینی فهرموو : } صل قائماً، فإن لم تستطع فقاعداً, فإن لم تستطع فعلى جنب { ([21]), واتا : نوێژهكهت به پێوه ئهنجام بده، ئهگهر نهتوانی ئهوه به دانیشتنهوه، خۆ ئهگهر ههر نهتوانی ئهوا به لهسهرلا و پاڵ كهوتنهوه ئهنجامی بده .





بۆیه ئهگهر هاتوو له نوێژه فهرزهكاندا لهبهر بوونی بیانوویهكی شهرعی نهیتوانی به پێوه نوێژهكانی بكات، وهك لهبهر نهخۆشی، یان لهبهر ترس و هاوشێوهی ئهوانه، ئهوا ڕێگای پێدراوه له شهرعدا بهو شێوهیهی كه دهتوانی جا به دانیشتنهوه بێت یان به پاڵ كهوتن ولهسهرلا بێت .





بهڵام سهبارهت به نوێژه سوننهتهكان، كردنیان به پێوه سوننهته نهك ڕوكن، بهڵام به پێوه ئهنجامی دانیان باشتره و خێرتره لهو كهسهی كه به دانیشتنهوه یان به پاڵكهوتنهوه ئهنجامیان دهدات، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) فهرموویهتی: } صلاة القاعد على النصف من صلاة القائم { ([22]) , واتا : خێری ئهو نوێژهی به دانیشتنهوه دهكرێت نیوهی خێری ئهو نوێژهیه كه به پێوه ئهنجام دهدرێت .





2- تهكبیرهی ئیحرام له سهرهتاوه، واتا: الله أكبر كردنی چوونه ناو نوێژهوه، وه هیچ ذیكرێكی تری غهیری الله أكبر جێگای ئهمه ناگرێتهوه ودروست نیه، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیه كاتێك پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئهو كهسهی بینی نوێژهكهی به ڕێك وپێكی وهك خۆی ئهنجام نادات، پێی فهرموو: } إذا قمت إلى الصلاة فكبر { ([23]), واتا : كاتێك ههستایت بۆ نوێژ كردن الله أكبر بكه، ههروهها له فهرموودهیهكی تردا پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } تحريمها التكبير وتحليلها التسليم { ([24]) , واتا : تهحریمی چوونه ناو نوێژ به الله أكبر كردن دهبێت، وه هاتنه دهرهوه و تهحلیلیشی به سهلامدانهوه دهبێت ( مهبهست له تهحریم لهم فهرموودهیهدا ئهوهیه ههركاتێك نوێژخوێن الله أكبری كرد، ههموو شتێكی لێ حهرام دهبێت جگه لهو ههڵسوكهوت و گوفتارانه نهبێت كه له سوننهتدا دیاری كراون، وه مهبهست له تهحلیلیش ئهوهیه به سهلامدانهوه تهواوی ئهو شتانهی كه الله أكبر حهرام بووبن، بهسهلامدانهوه حهڵاڵ دهبنهوه و مرۆڤ له نوێژ تهواو دهبێت ) .





بۆیه دهبێت ئهوه بزانین كه نوێژ كردن بهبێ الله أكبری چوونه ناو نوێژ دروست نیه ودانامهزرێت .





3- خوێندنی سورهتی ( الفاتحة ) بهو شێوهیهی له قورئاندا هاتووه، له ههمووو ڕكاتێكدا، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی: } لا صلاة لمن لم يقرأ بفاتحة الكتاب { ([25]), واتا : نوێژ دروست نیه ودانامهزرێت بۆ ئهو كهسهی كه سورهتی ( الفاتحة ) ناخوێنێت، بهڵام ئهگهر هاتوو كهسێك هاته ناو مزگهوت و تهنها گهیشت به كڕنوش (ڕكوع) دا، یان هێنده پێداگهیشت كه نهیتوانی سورهتی ( الفاتحة ) به تهواوهتی بخوێنێت، ئهوا نوێژهكهی دروسته و به دهقی فهرموودهی صهحیح خوێندنی ئهو سورهتهی لهسهر دهكهوێت، یان لهسهر ڕای زۆرێك له زانایان نوێژ خوێن له نوێژه ئاشكراكانی وهك بهیانی و ئێواره و عیشا ئهگهر سورهتی ( الفاتحة ) یشی نهخوێند ئهوا خوێندنی ئیمامهكه جێگای خوێندنی ئهویش دهگرێتهوه، بهڵام ئهگهر توانی لهو ساتهی كه ئیمام كهمێك دهوهستێت ئهویش سورهتی ( الفاتحة ) بخوێنێت ئهوا زۆر باشتره .





4- كڕنوش ( ڕكوع ) بردن له ههموو ڕكاتێكدا، خوای گهورهش لهم بارهیهوه فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲅ ﲆ ﲇ ﲈ ﲉ ﲊ ﲋ ﲌ ﲍ ﲎ ﲏ ﲐ ﲑ ﱠ ([26]), واتا : ئهی ئهو کهسانهی ئیمان و باوهڕتان هێناوه كڕنووش و سوژده بهرن و (نوێژهکانتان بهجوانی بکهن) و پهروهردگارتان بپهرستن له ههموو بارودۆخێکداو تا دهتوانن چاکه و چاکهکاری ئهنجام بدهن بۆ ئهوهی سهرفرازو سهرکهوتووبن .





ههروهها به بهڵگهی بهشێك لهو فهرموودهیهی كاتێك پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئهو كهسهی بینی نوێژهكهی به ڕێك وپێكی وهك خۆی ئهنجام نادات، پێی فهرموو: } ثم اركع حتى تطمئن راكعاً { ([27]), واتا : پاشان كڕنوش ببه، تاوهكو به تهواوی دڵنیا دهبیتهوه له كڕنوش بردندا لاشه و جهستهت له جوڵه دهكهوێت.





5 و 6- ههستانهوه له كڕنوش وڕاست بوونهوه لێی ، به بهڵگهی بهشێك لهو فهرموودهیهی كاتێك پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئهو كهسهی بینی نوێژهكهی به ڕێك وپێكی وهك خۆی ئهنجام نادات، پێی فهرموو: } واركع حتى تطمئن راكعاً, ثم ارفع حتى تعتدل قائماً { ([28])، واتا : كڕنوش ببه، تاوهكو به تهواوی دڵنیا دهبیتهوه له كڕنوش بردندا لاشه و جهستهت له جوڵه دهكهوێت، پاشان بهرز ببهرهوه تاوهكو به تهواوهتی ڕاست دهبیتهوه .





7- سوژده بردن، به بهڵگهی ئهوهی خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲅ ﲆ ﲇ ﲈ ﲉ ﱠ ([29]), واتا: ئهی ئهو کهسانهی ئیمان و باوهڕتان هێناوه كڕنووش و سوژده بهرن و (نوێژهکانتان بهجوانی بکهن).





ههروهها به بهڵگهی بهشێك لهو فهرموودهیهی كاتێك پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئهو كهسهی بینی نوێژهكهی به ڕێك وپێكی وهك خۆی ئهنجام نادات، پێی فهرموو: } ثم اسجد حتى تطمئن ساجداً { ([30])، واتا : پاشان سوژده ببه تاوهكو تهواو دڵنیا دهبیتهوه له سوژده بردنهكهت، واتا : ههموو لاشه و جهسته له جموجوڵ دهكهوێت، ، واتا: پهله پهل مهكه وهك ئهوهی چۆن مریشك دهنوك له زهوی دهدات .





دهبێت سوژده بردنیش له ههموو ڕكاتێكدا دووجار بێت، به ههر حهوت ئهندامهكهی لاشه، بهو شێوهیهی لهو فهرموودهیهی كه عهبدوڵڵای كوڕی عهباس ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه، تێیدا هاتووه: } أمرتُ أن أسجد على سبعة أعظم، الجبهة- وأشار بيده إلى أنفه- واليدين, والركبتين، وأطراف القدمين { ([31]),





واتا: پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی: فهرمانم پێكراوه كه حهوت ئێسكی لاشهم سوژده بهرم، به نێوچاوانم – ئاماژهی به لوتی كرد – وه به ههردوو دهستم، وههردوو ئهژنۆكان، وههردوو لای قاچهكانم، مهبهست پێی به پهنجهكانی پێیهتی .





8 و9- ڕاست بوونهوه له سوژده ودانیشتنی نێوان سوژدهكان، به بهڵگهی بهشێك لهو فهرموودهیهی كاتێك پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئهو كهسهی بینی نوێژهكهی به ڕێك وپێكی وهك خۆی ئهنجام نادات، پێی فهرموو: } ثم ارفع حتی تطمئن جالسا { ([32])، واتا : پاشان له سوژده ڕاست ببهرهوه، تاوهكو دڵنیا دهبیتهوه كه تهواو دانیشتویت، وههموو لاشه وجهستهت له جموجوڵ دهكهوێت .





10- ئارام بوونهوه ( إطمئنان ) لهكاتی ئهنجامدانی تهواوی ڕوكنهكاندا، ئهویش بریتیه له جموجوڵ كهوتنی لاشه وجهسته له ههموو ڕوكنهكاندا، چونكه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێك ئهو كهسهی بینی كه نوێژهكهی به خراپی ئهنجامدا و پهله پهلی كرد، فهرمانی پێكرد لهسهرخۆ و به ئارامی نوێژهكهی دووباره بكاتهوه، وه به جوانی بۆ ڕوونكردهوه كه چۆن چۆنی ئهنجامی بدات، به شێوهیهك له ههموو ڕوكنێكدا فهرمانی پێدهكرد كه ئارامی و ( إطمئنان ) ڕهچاو بكات تێیدا .





11- تهحیاتی كۆتایی، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه عهبدوڵای كوڕی مهسعود ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه، ودهڵێت : } كنا نقول قبل أن يفرض علينا التشهد: السلام على الله من عباده, فقال النبي ( صلى الله عليه وسلم ) لا تقولوا السلام على الله, لكن قولوا : التحيات لله { ([33]) .





واتا: پێش ئهوهی تهحیاتمان لهسهر فهرز ببێت، دهمانووت : ( السلام علی الله من عباده ) پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمووی: مهڵێن : ( السلام علی الله من عباده ) بهڵكو بڵێن: ( التحیات لله ) .





ئهو ووتهیهی عهبدوڵای كوڕی مهسعود كه دهڵێت : پێش ئهوهی تهحیات فهرز بێت لهسهرمان، بهڵگهیه لهسهر ئهوهی پاشتر خوێندنی تهحیات فهرز بووه لهسهریان .





12- دانیشتن بۆ تهحیاتی كۆتایی، چونكه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) دانیشتوه بۆ خوێندنی تهحیات و بهردهوامیش بووه لهسهری، وه فهرمووشیهتی : } صلوا كما رأيتموني أصلي { ([34]), واتا : من چۆن دهبینن نوێژ دهكهم ئێوهش ههر بهو شێوهیه نوێژهكانتان بكهن .





13- سهلامدانهوه، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } تحريمها التكبير وتحليلها التسليم { ([35]) , واتا : تهحریمی چوونه ناو نوێژ به الله أكبر كردن دهبێت، وه هاتنه دهرهوه و تهحلیلیشی به سهلامدانهوه دهبێت .





ئهویش بهو شێوهیه دهبێت : به لای ڕاستت بڵێیت : السلام علیكم ورحمة الله، وه لهلای چهپیشدا به ههمان شێوه بڵێیت : السلام علیكم ورحمة الله .





14- ئهنجامدانی تهواوی ئهو ڕوكنانهی باسمان كرد به شێوهی یهك لهدوای یهك به تهرتیب، چونكه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بهو شێوه ڕێك وپێك و یهك لهدوای یهكه نوێژی كردووه، وه فهرمانیشی پێكردووین كه وهك خۆی نوێژ ئهنجام بدهین، وهك فهرموویهتی : } صلوا كما رأيتموني أصلي { ([36]), واتا : من چۆن دهبینن نوێژ دهكهم ئێوهش ههر بهو شێوهیه نوێژهكانتان بكهن .





ههروهها كاتێك ههڵهی نوێژ خوێنه ههڵهكهرهكهی ڕاست كردهوه و فهرمانی پێكرد بهجوانی وڕێكی وپێكی ئهنجامی بداتهوه، ههموو جارێك پێی دهفهرموو : ( ثم ) دياره ووشهی ( ثم ) یش له زمانی عهرهبیدا بۆ تهرتیبه .





بابهتی پێنجهم: واجباتهكانی نوێژ :





واجیباتهكانی ناو نوێژ ههشت واجیبن، ئهگهر هاتوو كهسێك به عهمدی ودهست ئهنقهصد ئهنجامیان نهدات ئهوا نوێژهكهی بهتاڵ دهبێتهوه، بهڵام ئهگهر هاتوو به سههو یان نهزانین نهیانیكرد، نوێژهكهی بهتاڵ نابێتهوه، بهڵام واجبه دواتر سوژدهی سههوی بۆ بهرێت، جیاوازی نێوان واجیب و ڕوكنیش ئهوهیه : ههركهسێك ڕوكنێكی لهبیر بچێت و ئهنجامی نهدات، نوێژهكهی بهتاڵ دهبێتهوه وسوژدهی سههویش جێگای ناگرێتهوه، بۆیه دهبێت ههر بیكات، بهڵام ههر كهسێك واجبێكی لهبیر بچێت ئهوا سوژدهی سههو جێگای بۆ دهگرێتهوه و نوێژهكهی بهتاڵ نابێتهوه، بۆیه ڕوكنهكان زیاتر تهئكیدیان لهسهر كراوهتهوه لهچاو واجیبهكاندا، واجیبهكانی ناو نوێژیش بریتین له:



Recent Posts

یهكخواپهرستی لهپهروهر ...

یهكخواپهرستی لهپهروهردگاریهتیدا

هه‌ڵوێستی ئه‌هلی سونن ...

هه‌ڵوێستی ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت له‌باره‌ی خه‌لیفه‌كانی ڕاشـیدینه‌وه‌

پێناسه‌ی (الملائكة)‌ ...

پێناسه‌ی (الملائكة)‌ وبنه‌مای درستكردون وسیفات وهه‌ندێك له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی

هاوهڵ بڕیاردان بۆ خوا ...

هاوهڵ بڕیاردان بۆ خوای گهوره