Articles

ته‌وه‌كل وپشت به‌ستن به‌ خوای گه‌وره‌





] kurdish – كوردی – كردي [





پشتیوان سابیر عه‌زیز





2013 - 1434





التوكل على الله تعالى





« باللغة الكردية »





بشتيوان صابر عزيز





2013 - 1434





ته‌وه‌كل وپشت به‌ستن به‌ خوای گه‌وره‌





خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:▬إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ♂ [الأنفال :٢].





واته: بێگومان بڕواداران ته‌نها که‌سانێکن که‌ کاتێك که‌باسی خوا کراو ناوی هێنرا دڵیان ده‌ترسێت و ترسی لێ ده‌نیشێت کاتێکیش ئایه‌ته‌کانی خوا بخوێنرێته‌وه‌ به‌سه‌ریاندا بڕوایان زیاد ده‌بێت و هه‌ر پشت به‌ په‌روه‌ردگاری خۆیان ده‌به‌ستن.





عن عمر بن الخطاب رضي الله عنه عن النبي - صلى الله عليه وسلم - قال : « لو أنكم توكلون على الله حق توكله ، لرزقكم كما يرزق الطير ، تغدو خماصا ، وتروح بطانا» [رواه الإمام أحمد والترمذي والنسائي وابن ماجه وابن حبان في " صحيحه " والحاكم ، وقال الترمذي : حسن صحيح ].





واته‌: له‌ ئیمامی عومه‌ره‌وه‌ خوای لێ ڕازی بێت، ده‌فه‌رموێت: گوێم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا بوو - صلى الله عليه وسلم - ده‌یفه‌رموو: ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌ڕاستی ودروستی وبه‌ته‌واوی پشت به‌خوا ببه‌ستن، خوای گه‌وره‌ وه‌کو ته‌یروباڵنده‌ ڕزقتان ده‌داتێ، به‌یانیان ده‌رده‌چن له‌لانی خۆیان به‌سك به‌تاڵی وئێواران ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ سك تێری .‌





ڕاڤه‌:





پشت به‌ستن به‌ خوای گه‌وره‌ په‌رستشی ڕاستگۆیان‌ وڕێگای دڵسۆزانه‌، خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێ كردوه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ران و به‌نده‌ باوه‌ڕداره‌كانی.





مانای ته‌وه‌كل وپشت به‌ستن :





ته‌وه‌كل وپشت به‌ستن به‌خوای گه‌وره‌ (الله) ڕاستی خۆدانه‌ده‌ستی فه‌رمانه‌كانی به‌نده‌یه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ ومتمانه‌یه‌ به ‌په‌روه‌ردگار، له‌گه‌ڵ هه‌ستان به‌وه‌ی كه‌ شه‌رع ڕێگای پێداوه‌ له‌گرتنه‌به‌ری هۆكاره‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی سوود وقازانجه‌كان و دوورخستنه‌وه‌ی زیان وزه‌ره‌ره‌كان.





هه‌ندێ له‌ به‌روبومه‌كانی پشت به‌ستن به‌ خوا:





١- ڕێگای سه‌ركه‌وتنه‌ له‌ ژیانی دونیادا.





٢- ده‌سه‌ڵات نه‌بوونی (شه‌یتان) به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌ ته‌نها پشتیان به‌ په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن.





٣- پشت به‌ستن به‌خوای گه‌وره‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕاستی باوه‌ڕ.





٤- هه‌ر که‌سێ پشت به‌خوا ببه‌ستێ ئه‌وه‌ خوای به‌سه.





5- خوای گه‌وره‌ ئه‌وانه‌ی خۆش ده‌وێت که‌ پشت به‌خوا ده‌به‌ستن.





٦- ئه‌و‌ که‌سانه‌ی که‌ ته‌نها پشتیان به‌ په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن، خوای گه‌وره‌ له‌ کۆشکه‌ به‌رزه‌کانی به‌هه‌شتدا نیشته‌جێیان ده‌کات، که‌ ڕووباره‌کان به‌ژێریاندا دێن و ده‌چن بێ بڕانه‌وه‌ تیایدا ده‌مێننه‌وه.



Recent Posts

تفسير الآية { قل إن ك ...

تفسير الآية { قل إن كنتم تحبون الله فاتبعوني}  

به‌خته‌وه‌رى راسته‌قی ...

به‌خته‌وه‌رى راسته‌قینه

مافى ئافره‌ت له‌ ئیسل ...

مافى ئافره‌ت له‌ ئیسلام به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ ئایینه‌کانی تر

زانست وزانیاری ( العل ...

زانست وزانیاری ( العلم ) له ئیسلامدا