Articles

فه‌زڵی بڕوابوون به‌ خوا وبه‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر په‌رستنی





] kurdish – كوردی – كردي [





پشتیوان سابیر عه‌زیز





2013 - 1434





فضل الإيمان بالله والاستقامة على العمل الصالح





« باللغة الكردية »





بشتيوان صابر عزيز





2013 - 1434





فه‌زڵی بڕوابوون به‌ خوا وبه‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر په‌رستنی





بڕوابوون - ئه‌ی به‌نده‌كانی خوا - واتا:





- به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌..





- به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر په‌رستنی خوای گه‌وره‌..





- جێگربوون له‌سه‌ر دینی خوا تا مردن..





هه‌ندێ ئایه‌ت له‌ قوڕئانی پیرۆز ده‌رباره‌ی فه‌زڵی بڕوابوون به‌ خوای گه‌وره‌:





یه‌كه‌م:





خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ▬وَاعْلَمُوا أَنَّ فِيكُمْ رَسُولَ اللَّهِ ۚ لَوْ يُطِيعُكُمْ فِي كَثِيرٍ مِنَ الْأَمْرِ لَعَنِتُّمْ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ حَبَّبَ إِلَيْكُمُ الْإِيمَانَ وَزَيَّنَهُ فِي قُلُوبِكُمْ وَكَرَّهَ إِلَيْكُمُ الْكُفْرَ وَالْفُسُوقَ وَالْعِصْيَانَ ۚ أُولَٰئِكَ هُمُ الرَّاشِدُونَ♂ [الحجرات :٧ ].





واتا: زۆر چاك بزانن که‌ بێگومان پێغه‌مبه‌ری خواتان له‌ ناودایه‌ ئه‌گه‌ر به‌ گوێ ی ئێوه‌ی بکردایه‌ له‌ زۆرێك له‌ کاره‌کاندا تووشی ناڕه‌حه‌تی ده‌بوون به‌ڵام خوا ئیمانی لاتان خۆشه‌ویست کردووه‌ وه‌ له‌ دڵتاندا (شیرین و) ڕازاوه‌ی کردووه‌ وه‌ بێزراو و ناشرینی کردووه‌ له‌ لاتان بێ باوه‌ڕیی و تاوان و سه‌رپێچی فه‌رمانی خوا هه‌ر ئه‌وانه‌ن شاره‌زاو له‌سه‌ر ڕێبازی ڕاستن.





دووه‌م:





خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ▬إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ♂ [فصلت :٣٠ ].





واتا: ئه‌وانه‌ی به‌ڕاستی وتیان: په‌روه‌ردگارمان (الله) یه‌، له‌وه‌ودوا به‌رده‌وام پابه‌ندی ئه‌و ڕێبازه‌ ڕاسته‌ بوون، ئه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌سته‌ ده‌سته‌ فریشته‌ داده‌به‌زن بۆلایان، پێیان ده‌ڵێن: هیچ ترس و بیمێکتان نه‌بێت له‌ داهاتوو، هیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کتان نه‌بێت بۆ ڕابردوو، مژده‌تان لێ بێت به‌و به‌هه‌شته‌ی که‌ له‌ کاتی خۆی به‌ڵێنتان پێ ده‌درا...





سێهه‌م:





خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ▬إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ♂ [الأحقاف :١٣].





واتا: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارمان الله یه‌و، پاشان پابه‌ندی ئه‌و ئیمانه‌ ده‌بن وڕاست وره‌وان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و له‌سه‌ری به‌رده‌وامن، ئه‌وانه ‌هیچ جۆره‌ ترس و بیمێکیان له‌سه‌ر نی یه‌ و دڵته‌نگ نابن...





چواره‌م:





خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ▬وَأَنْ لَوِ اسْتَقَامُوا عَلَى الطَّرِيقَةِ لَأَسْقَيْنَاهُمْ مَاءً غَدَقًا♂ [الجن :١٦ ].





واتا: وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان (مرۆڤ و جنۆکه‌) به‌رده‌وام بوونایه‌ له‌سه‌ر ڕێ ی ڕاست ئاوی زۆرمان پێ ئه‌نۆشین واته‌ نیعمه‌تی زۆرمان ده‌دانێ.



Recent Posts

تفسير الآية { قل إن ك ...

تفسير الآية { قل إن كنتم تحبون الله فاتبعوني}  

به‌خته‌وه‌رى راسته‌قی ...

به‌خته‌وه‌رى راسته‌قینه

مافى ئافره‌ت له‌ ئیسل ...

مافى ئافره‌ت له‌ ئیسلام به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ ئایینه‌کانی تر

زانست وزانیاری ( العل ...

زانست وزانیاری ( العلم ) له ئیسلامدا