Articles

باسی بڕوادار و بێ بڕوا





] kurdish – كوردی – كردي [





ئیبن قه‌یم ئه‌لجۆزیه‌





وه‌رگێڕان وپوخت كردنی: فه‌رمان عه‌زیز نه‌جار





پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز





2011 - 1432





﴿ حقيقة المؤمن والكافر ﴾





« باللغة الكردية »





ابن قيّم الجوزيّة





ترجمة: فرمان عزيز نجار





مراجعة: بشتيوان صابر عزيز





2011 - 1432





باسی بڕوادار و بێ بڕوا





خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ: {وَكَانَ ٱلۡكَافِرُ عَلَىٰ رَبِّهِۦ ظَهِيرٗا} (الفرقان:55)، واته‌: به‌ڕاستی مرۆڤی كافر به‌رده‌وام دژ به‌خوا ده‌وه‌ستێت.





ئه‌مه‌ جوانترین شێوازی ده‌ربڕینه‌ كه‌ قورئان ده‌ریده‌بڕێت و مانای لێك ده‌داته‌وه‌، بێگومان ئیماندار به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌یه‌ و دژ به‌ نه‌فس و ئاره‌زوات و شه‌یتان و دووژمنانی په‌روه‌ردگاریدا ده‌وه‌ستێت، ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حزبی خوایه‌ و سه‌رباز و دۆستی خوایه‌ .





كه‌ به‌ پاڵپشتی خوای گه‌وره‌ دژایه‌تی دووژمنی ده‌ره‌وه‌ و ناخی خۆی ده‌كات و ده‌جه‌نگێت، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وانه‌ی دۆستی پادشان پاڵپشتی له‌ پادشاكه‌يان ده‌كه‌ن و له‌ دژی دووژمنه‌كانی ده‌جه‌نگن.





به‌ڵام مرۆڤی كافر به‌ پاڵپشتی شه‌یتان و نه‌فسی خۆی دژایه‌تی په‌روه‌ردگار ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بینین ووته‌ی پێشینانی چاكمان له‌م باره‌یه‌وه‌ زۆره‌ و په‌نگی داوه‌ته‌وه‌ (ابن ابی حاتم) له‌ (عطاء)ی كوری (دينا) و (سعید)ی كوری (جبیر) ده‌گێرێته‌وه‌ ده‌فه‌رمووێ: {وَكَانَ ٱلۡكَافِرُ عَلَىٰ رَبِّهِۦ ظَهِيرٗا} واته‌: به‌ دۆستانی شه‌یتان دژایه‌تی خوا ده‌كات و هاوبه‌شی بۆ بڕێر ده‌دات .





(الليث) یش له‌ باره‌ی ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا له‌ (مجاهد)ده‌گێرێته‌وه‌ ده‌فه‌رمووێ: واته‌، شه‌یتان پاڵپشتی مرۆڤ ده‌كات له‌سه‌ر بێ فه‌رمانی خوا .





(زید)ی كوری (اسلم)یش ده‌فه‌رمووێ: {ظَهِيرٗا} به‌ واتای (مواليا)نه‌ واته‌: شه‌یتان دووژمنانی خوا جۆش ده‌دات تاكو بێ فه‌رمانی خوا بكه‌ن و هاوبه‌شی بۆ بڕێر بده‌ن، پاڵپشتێن ده‌كات تاكو خوا له‌ خۆێن تووڕه‌ بكه‌ن .





مرۆڤی بڕوادار بۆ ئه‌نجامدانی كاری چاك به‌ پاڵپشتی خوا ئه‌نجامی ده‌دات، كه‌چی مرۆڤی كافر و فاجر كاره‌كانی به‌ پاڵپشتی شه‌یتان و ئاره‌زوواتی خۆی ئه‌نجامی ده‌دات، جا بۆیه‌ سه‌ره‌تای ئایه‌ته‌كه‌ به‌م شێوه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌: {وَيَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُهُمۡ وَلَا يَضُرُّهُمۡۗ} (الفرقان:55)، واته‌: كافران له‌ جیاتی خوای گه‌وره‌ شتێك ده‌په‌رستن نه‌ سوودیان پێده‌گه‌یه‌نێت نه‌ زیان.





بێ بڕواكان به‌ پێچه‌وانه‌ی دۆستانی خوا كه‌ خوای گه‌وره‌ پاڵپشتیان ده‌كات له‌سه‌ر دژایه‌تی كردنی شه‌یتان و هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان، ئه‌م مانا جوانه‌ گه‌وهه‌رایه‌تی قورئان ده‌رده‌خات بۆ كه‌سێك تێی بگات خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووی: {وَٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُواْ بِ‍َٔايَٰتِ رَبِّهِمۡ لَمۡ يَخِرُّواْ عَلَيۡهَا صُمّٗا وَعُمۡيَانٗا}(الفرقان:73)، واته‌: ئه‌وانه‌ كه‌ به‌ ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كانی خوا بێدار ده‌كرێنه‌وه‌، هه‌ر وا به‌كه‌ڕی و كوێری و به‌لێڵیدا تێناپه‌رن، به‌ڵكو تێده‌فكرن و لێی وورد ده‌بنه‌وه‌ ئینجا په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن .





(مقاتل) ده‌فه‌رمووێ: كاتێك به‌ قورئان ئامۆژگاری ده‌كرێن هه‌روا به‌كه‌ڕی و كوێری گوێی بۆ ناگرن كه‌ هیچ نه‌بیستن و هیچ نه‌بینن، به‌ڵكو به‌ دڵه‌وه‌ ده‌یبیستن و ده‌یبینن .





(ابن عباس) له‌ باره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رمووێ: واته‌: هه‌روا به‌ كه‌ڕ و كوێرانه‌ به‌رانبه‌ر ئامۆژگاریه‌كانی قورئان ناوه‌ستن، به‌ڵكو به‌ترس و له‌رزه‌وه‌ به‌رانبه‌ر ئامۆژگاریه‌كانی قورئان ده‌وه‌ستن .





(الكلبی)ده‌فه‌رمووێ: كاتێك گوێ بیستی ئامۆژگاریه‌كانی قورئان ده‌بن ملی بۆ كه‌چ ده‌كه‌ن و چاو و گوێی بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌.





(الفراء) ده‌فه‌رمووێ: كاتێك قورئانیان به‌سه‌ردا ده‌خوێندرێته‌وه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی پێشوو دانانیشن كه‌ ته‌واو گوێ بیستی نه‌بن، به‌ڵكو به‌ شێوه‌یه‌ك داده‌نیشن كه‌ گوێبیست بن .





(الزجاج) ده‌فه‌رمووێ: واته‌: كه‌ قورئانیان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه‌به‌ملكه‌چی و گریانه‌وه‌ كرنۆش ده‌به‌ن بۆ فه‌رمانه‌كانی خوا.





(ابن قتیبه‌) ده‌فه‌رمووێ: واته‌: كه‌ ئامۆژگاریه‌كانی قورئان ده‌بیستن بێ ئاگانین لێی وه‌كو كابرایه‌كی كه‌ڕ و كوێر كه‌ نه‌ده‌بیستێ و نه‌ده‌بینێ.



Recent Posts

یهكخواپهرستی لهپهروهر ...

یهكخواپهرستی لهپهروهردگاریهتیدا

هه‌ڵوێستی ئه‌هلی سونن ...

هه‌ڵوێستی ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت له‌باره‌ی خه‌لیفه‌كانی ڕاشـیدینه‌وه‌

پێناسه‌ی (الملائكة)‌ ...

پێناسه‌ی (الملائكة)‌ وبنه‌مای درستكردون وسیفات وهه‌ندێك له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی

هاوهڵ بڕیاردان بۆ خوا ...

هاوهڵ بڕیاردان بۆ خوای گهوره