Articles

ئیسلام ئاینی هەمو پێغەمبەرانی خودایە





ئیسلام بریتیە لە تەسلیم وملكەچبوون بۆ خوڵقێنەری گەردوون وبەڕێوبەری، وگەردنكەچ بوون بۆی بە خۆشەویستی و بەمەزندانانی، بنچینەی ئیسلام بریتیە لە باوەڕهێنان بە الله، وئەو خوڵقێنەرە وهەموو شتێك جگە لە ئەو زاتە ؛ خوڵقێنراوە، تەنها ئەو شایستەی پەرستنە بەتەنها وبێ بڕیاردانی هاوبەش لە پەرستنیدا، هیچ یەكێك پەرستراوی هەق وڕاست نییە جگە لە ئەو نەبێت، خاوەنی چەندین ناوی جوان وسیفەتی بەرزە، خاوەن كامڵی ڕەهایە بەبێ هیچ كەموكورتیەك، هیچ که‌سی لێ نه‌بووه و خۆيشی له که‌س نه‌بووه، هیچ هاوشێوە وهاوتایەكی نییە، تێكەڵ نابێت وبەرجەستە نابێت لە هیچ یەكێك لە خوڵقێنراوەكانی.





ئیسلام ئاینی الله یە كە پەیڕەوكردنی هیچ ئاینێك قبوڵ ناكات لە خەڵكی جگە لە پەیڕەوكردنی ئەم ئاینە نەبێت، وئەم ئاینە هەموو پێغەمبەران پێی هاتوون -علیهم السلام-.





لە بنچینەكانی ئیسلام : باوەڕهێنانە بە هەموو پێغەمبەران، خوای گەورە پێغەمبەرانی ڕەوانە کردووە بۆئەوەی فەرمانەكانی بگەیەنن بە بەندەكانی وچەندەها كتێبی بۆیان دابەزاندووە، وكۆتا پەیامبەر موحەمەدە -صلى اللە علیە وسلم-، الله ناردی بە شەریعەتێكی خودایی كە هەڵوەشێنەرەوەی هەموو شەریعەتەكانی پێشووە، وچەندەها نیشانە وئایەتی مەزنی پێبەخشی، كە مەزنترینیان بریتیە لە قورئانی پیرۆز، وتەی پەروەردگاری جیهانیانە، مەزنترین كتێبە كە مرۆڤایەتی ناسیبێتی، موعجیزەیە لە پێكهاتە ودەربڕین وڕێكخستەیدا، هیدایەتی تێدایە بۆ ئەو هەقەی كە مرۆڤ دەگەیەنێت بە بەختەوەری لە دونیا وقیامەتدا، هەتاوەكو ئەمڕۆ پارێزراوە بە ئەو زمانەی پێی دابەزیووە ئەویش بریتیە لە زمانی عەرەبی، تەنانەت پیتێكیشی لێ نەگۆڕدراوە ودەستكاری نەكراوە .





لە بنچینەكانی ئیسلام : باوەڕهێنانە بە فریشتەكان، وباوەڕهێنان بە ڕۆژی قیامەت كە لەو ڕۆژەدا خوای گەورە خەڵكی زیندوو دەكاتەوە لە گۆڕەكانیان ؛ بۆئەوەی لێپرسینەوەیان لێبكات لەسەر كردەوەكانیان، هەركەسێك ئیماندار بووبێت وكردەوەی چاكی كردبێت ئەوا نیعمەتی نەبڕاوەی بۆ هەیە لە بەهەشتدا، وئەوەی كافر بووبێت وكردەوەی خراپەی كردبێت ئەوا سزایەكی قوس دەدرێت لە دۆزەخدا، ولە بنچینەكانی ئیسلام: باوەڕهێنانە بە قەزا وقەدەری خوای گەورە لە خێر وشەڕ.





مسوڵمانان باوەڕیان وایە كە عیسا بەندە وپێغەمبەری خودایە، وكوڕی خودا نییە ؛ چونكە خوای مەزن ناكرێت هاوسەر ومنداڵی هەبێت، خوای گەورە لە قورئانی پیرۆز باسی ئەوەی بۆمان كردووە كە عیسا پێغەمبەری خودا بووە، والله موعجیزەی زۆری پێبەخشیوە، وڕەوانەی کردووە بۆ بانگەوازی كردنی قەومەكەی بۆئەوەی الله بپەرستن بەتەنها بێ بڕیاردارنی هاوبەش لە پەرستنیدا، وپێمانی فەرمووە كە عیسا داوای لە خەڵكی نەكردووە بیپەرستن بەڵكو ئەو بەتەنها پەروەردگاری دەپەرست.





ئیسلام ئەو ئاینەیە كە گونجاوە لەگەڵ سروشت وفیترەت وئەقڵی سەلامەت، ونەفسە ڕێكەكان قبوڵی دەكەن، خوای گەورە شەرعاندوویەتی بۆ خوڵقێنراوەكانی، ئاینی خێر وبەختەوەریە بۆ هەموو خەڵكی، جیاوازی ناكات لەنێوان نەتەوە وڕەگەز وڕەنگەكەكان، خەڵكی تێیدا یەكسانن، لە ئیسلامدا هیچ یەكێك باشتر نییە لە یەكێكی تر مەگەر بەپێی كردەوەی چاك نەبێت.





واجبە لەسەر هەموو مرۆڤێكی ئاقڵ باوەڕ بە الله بهێنێت وەكو پەروەردگاری، وباوەڕ بە ئیسلام بهێنێت وەكو ئاینی، وباوەڕ بە موحمەد بهێنێت وەكو پێغەمبەری، مرۆڤ هیچ بژاردەیەكی نییە لەمەدا ؛ چونكە خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا پرسیاری لێدەكات چۆن وەڵامی پێغەمبەرانی داوەتەوە، ئەگەر ئیماندار بووبێت ئەوا سەرفرازی وبردنەوەیەكی مەزنی بۆ هەیە، وئەگەر كافر بووبێت تووشی دۆڕان وخەسارۆمەندیەكی ئاشكرا دەبێـت.





ئەوەی دەیەوێت بێتە نێو ئاینی ئیسلامەوە ؛ ئەوا دەبێت بڵێت: (أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدًا رسول الله) واتە: (شاهێدی دەدەم هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله وشاهێدی دەدەم موحەمەد پێغەمبەری خودایە)، وزانا بێت بە ماناكەی وباوەڕی پێی هەبێت، بەم شێوەیە دەبێتە مسوڵمان، پاشان هەنگاو بە هەنگاو دەبێت فێری ڕێسا وڕێنماییەكانی ئاینی ئیسلام بێت ؛ بۆئەوەی ئەو شتانەی خودا واجبی كردووە لەسەری جێبەجێیان بكات.





بۆ زانیاری زیاتر: byenah.com



Recent Posts

ইছলাম হৈছে বিশ্বজগতৰ ...

ইছলাম হৈছে বিশ্বজগতৰ প্ৰতিপালক প্ৰদত্ত ধৰ্ম

اسلام رب العالمین کا ...

اسلام رب العالمین کا دین ہے

اسالم دین پروردگار جه ...

اسالم دین پروردگار جهانیان است

ISLAAMU NI ẸSIN OLUWA ...

ISLAAMU NI ẸSIN OLUWA GBOGBO AGBAYE